قاچاخچی دوو خێزانی ئەفغانی بە فێڵ دەهێنێتە کوردستان و پێیان دەڵێت ئێرە تورکیایە

Your browser doesn’t support HTML5

دوو خێزانی خەڵکی ئەفغانستان، قاچاخچی لەبری ئەوەی بیانبات بۆ تورکیا و لەوێشەوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا دەیانهێنێتە هەولێر و پێیان دەڵێت ئەوە تورکیایە، ئێستا ئەو دوو خێزانە لە بارێکی دەروونی خراپدان و دوای نەخۆش کەوتنیان هێنراونەتە نێو نەخۆشخانەی کۆیە بە مەبەستی چارەسەر وەرگرتن.