ڕووبەڕووبوونەوەی بایدن و ترامپ لە یەکەم دیبەیتی سەرۆکایەتی ساڵی 2024دا

شەوی پێنجشەممە جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا و دانۆڵد ترامپ سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا هەر لە سەرەتای دیبەیتەکەیانەوە ڕووبەڕووی یەک بوونەوە و بە شێوەیەکی بەرچاو مشتومڕیان لەسەر ئابووری ئەمەریکا و کاروباری دەرەوە و کۆچکردن لە سنووری مەکسیکەوە بۆ ئەمەریکا کرد.

ترامپ لەسەر شانۆی دیبەیتەکەوە لە بارەگای سەرەکی سی ئێن ئێن لە ئەتلەنتا بە بینەرانی تەلەفزیۆنی سەرانسەری وڵاتەکەی وت" ئێمە لە وڵاتێکی جیهانی سێیەم دەچین و ئەوەش مایەی شەرمەزارییە."

ترامپ وتیشی" ئێمە چیتر ڕێزمان لێناگیرێت"و ئەوەی خستە ئەستۆی بایدن و گوتی "ئەوان پێیان وایە ئێمە گەمژەین."

بایدن لە خاڵێکدا وەڵامی دایەوە و سەیری ترامپی کرد وتی "ئەمە خراپترین سەرۆکە لە مێژووی ئەمەریکادا"، بە ئاماژەدانی بە کۆمەڵێک مێژووناس کە سەرەتای ئەمساڵ ترامپیان لە نێو 46 سەرۆکی وڵاتەکەدا بە لە خوارەوەترین ئاستدا ریزبەندکرد و سەرۆک بایدن وتی "ئەم کابرایە هیچ هەستێکی بە دیموکراسی ئەمەریکایی نییە."

ترامپ زۆرجار لە میانی دیبەیتەکەدا هێرشی دەکردە سەر بایدنی دەنگ گڕ کە دەوەستا و ترامپ وتی بایدن خراپترین سەرۆکە . هەردووکایان زۆرجار یەکتریان بە درۆکردن تۆمەتبار دەکرد.

لە ڕاپرسییەکی خێرای کەناڵی سی ئێن ئێن دوای دیبەیتەکە ڕایگەیاند کە ترامپ بە شێوەیەکی قەناعەت پێ‌هێنەر بە جیاوازی لەسەدا 67 بەرامبەر 33 لە دیبەیتەکەدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا و هەندێک لە دیموکراتەکان نیگەرانی خۆیان لە شێوازی کارایی بایدن لە دیبەیتەکەدا دەربڕی.

ترامپ بەردەوام کێشەکانی وڵاتەکەی بەستەوە بە لێشاوی کۆچبەران ئەوانەی کە سنووری باشووری ڕۆژئاوای ئەمەریکا لەگەڵ مەکسیک دەبڕن و وتی ئەوانە زیان بە ئابووری ئەمەریکا دەگەیەنن کە گەورەترین ئابووری جیهانە و کارەکانی ئەمریکییەکان دەبەن.

ئەمەش ببینە وتووێژی ڕاستەوخۆی بایدن و ترامپ

ترامپ سەبارەت بە ماوەی سەرۆکایەتییەکەی لە ساڵانی 2017-2021 دا وتی: ئێمە ئەو کاتە سەلامەتترین سنوورمان لە جیهاندا هەبوو بەڵام ئێستا " سنوورەکەمان مەترسیدارترین شوێنە لە جیهاندا."

ترامپ ئیدیعای دەکرد و وتی" ئێمە ئێستا لە هێلانەیەکی مشکدا دەژین. "ئەو کۆچبەرانە هاوڵاتیانی ئێمە دەکوژن بە ئاستێک کە پێشتر بە خۆمانەوە نەمانبینیوە." لە کاتێکدا کە پڕبە مشتێک حاڵەتی ئاست باڵامان هەبووە کە تیایاندا کۆچبەران بە کوشتن تۆمەتبار کراون، بەڵام هیچ بەڵگەیەک نییە کە کۆچبەران تاوانی زیاتر ئەنجام بدەن بە بەراورد بە ئەمەریکاییە ڕەسەنەکانی لەدایکبووی ئەمەریکا.

لە وەڵامدا بایدن وتی " ترامپ ئاستی راستەقینەی بابەتەکان گەورەدەکات ، درۆ دەکات"، بایدن ئاماژەی بەوەشکرد کە ئێستا کەمتر لە سەدا 40 کۆچبەران سنوور دەبەزێنن لەو کاتەوەی بەم دواییانە بایدن کۆتوپێوەندی توندتری هاتنە نێو ئەمەریکاوەی سەپاند.

ترامپ ئیدیعای کرد و وتی ئەگەر لە هەڵبژاردنەکانی 5 ی مانگی 11 دا ا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، جەنگی ڕووسیا لەگەڵ ئۆکراین کۆتایی دێت بەرلەوەی لە مانگی یەکی داهاتوودا دەستبەکاربێت بەڵام هیچ ئاماژەیەکی نەدا کە چۆن ئەو کارە بە ئەنجام دەگەیەنێت. ترامپ ئاماژەی بەوەشکرد کرد لە هەمان کاتدا ئیڤان گێرشکۆڤیچ پەیامنێری وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە زیندانی ڕووسیا ئازاد دەکات.

بایدن لە وەڵامدا وتی ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا "تاوانبارێکی جەنگە" و پرسیاری لە ترامپ کرد و وتی ئایا "پێتوایە بە ئۆکراینەوە دەوستێت؟" ئەگەر پوتین دەست بەسەر ئۆکرایندا بگرێت .هاوکات ترامپی بە کەسێک پێناسەکرد وەک بایدن وتی دەیەوێت ئەمەریکا لە ناتۆ دەربهێنێت" و ئاماژەی بەوەشکرد کە ترامپ "هیچ بیرۆکەیەکی نییە و نازانێت باسی چی دەکات".

بایدن ترامپی تۆمەتبار کرد بە هاندان بۆ ئاژاوەگێڕییەکانی 6 ی مانگی یەکی 2021 لە باڵەخانەی کۆنگرێس لەو دەمەی لایەنگرانی ترامپ هەوڵیاندەدا ڕێگری لە کۆنگرێس بکەن هەتا سەرکەوتنی بایدن لە ساڵی 2020 بەسەر ترامپدا پشتڕاست بکەن .دانۆڵد ترامپ سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا نانسی پیلۆسی سەرۆکی ئەوکاتی ئەنجومەنی نوێنەرانی تۆمەتبار کرد بەوەی پێشوەختە داوای ئاسایشی پێویستی نەکردووە بۆ ئەوەی کۆنترۆڵی ئاژاوەگێڕەکان بکەن.

بایدن وتی ترامپ " رەوشتی پشیلەیەکی کۆڵانی" هەیە، کاتێک مانگی ڕابردوو ترامپ هێرشی کردە سەری بەهۆی سزادانی بە 34 تۆمەتی ساختەکردنی تۆمارە بازرگانییەکان بۆ شاردنەوەی بڕی 130 هەزار دۆلار وەک پارەی دەمکوتکردن بە ئەستێرەیەکی فلیمی سێکسی بەر لە هەڵبژاردنە سەرکەوتووەکەی ترامپ لە ساڵی 2016 بۆ بێدەنگکردنی ئیدیعاکانی ئەو ئەستێرەیەی فلیمی سێکسی – ئەو تۆمەتەکی کە لەلایەن ترامپەوە ڕەتکرایەوە - کە لە ساڵی 2006 دا یەک شەو لەگەڵیدا بووە.

ترامپ لە وەڵامدا وتی " ئەو دۆسیەیە تانەی لێدەدرێت و دەیبەینەوە".

Your browser doesn’t support HTML5

بایدن و ترامپ لە یەکەم دیبەیتی سەرۆکایەتی ساڵی 2024ی ئەمەریکا باسی چییان کرد؟

ڕووبەڕووبوونەوەی بایدن و ترامپ کە بە زیاتر لە چوار مانگ بەر لە هەلىژرادنی سەرۆکایەتی بوو، یەکەمین دیبەتی نێوانیان بوو لە خولی چوار ساڵەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکادا، هاوکات دووبارەکردنەوەی دوو دیبەتەکەیان بوو لە ساڵی 2020 دا، کە بە دوو مانگ کەمتر ڕوویدا بەرلەوەی بایدن شکست بە هەڵبژاردنەوەیی ترامپ بۆ خولی دووەمی کۆشکی سپی بهێنێت.

ڕووبەڕووبوونەوەکەی ڕۆژی پێنجشەممە یەکەمجار بوو دوو سەرۆکی ئەمەریکا مشتومڕ لەگەڵ یەکتر بکەن و هەروەها ئەوە یەکەمجار بوو دووژمنایەتی بەرامبەر بە یەکتر ی پیشانبدەن کاتێک بایدن و ترامپ لە یەک ژووردا دەرکەوتن لەو کاتەوەی دوایین جار لە مانگی دەی ساڵی 2020 دیبەتەکەی نێوانیان کرد.

ترامپ ئامادەی رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی بایدنی لە مانگی یەکی ساڵی 2021 دا نەکرد و لەو کاتەوە دەمە بۆڵەیانە وەک ئەوی لە دیبەیتەکەی پێنجشەممەدا بەدیکرا.

دوو کاندیدەکەی سەرۆکایەتی ساڵی 2024 بەتەمەنترین سەرۆکن لە مێژووی ئەمەریکادا، لە ئێستادا بایدنی دیموکرات تەمەنی 81 ساڵە و ترامپی کۆماریی تەمەنی 78 ساڵە.

ژمارەیەکی زۆر لە شیکارانی سیاسی ئەمەریکا دەڵێن کە بە ملیۆنان ئەمەریکایی لە ئێستادا و لە کێبڕکێیەکەدا هەڵبژاردەی خۆیان دیاریکردووە . بەڵام هاوکات زۆرێک لە دەنگدەران لە ئەمەریکا حەزیان لە هەردووکیان نییە و ڕەنگە تەنها بە نابەدڵی یەکێک لەو دووانە هەڵبژێرن یان دەنگ بە لایەنی سێیەم یان کاندیدی سەربەخۆ بدەن یان بە هیچ شێوەیەک هەر دەنگ نەدەن.

بۆ سیاسیە سەربەخۆکان کە هێشتا بڕیاریان نەداوە یان ڕەنگە بۆ ئەوانەی لە نزیکەوە بەدواداچوونیان بۆ کێبڕکێکە نەکردووە، دەشێت دیبەیتەکەی پێنجشەممەی بایدن و ترامپ یارمەتیان بدات بۆ بڕیاردان یان بەلایکەم واین لێبکات کە روو لە بایدن یان ترامپ بکەن . بڕیارە لە 10 ی مانگی نۆدا دیبەیتی دووهەم ئەنجام بدرێت.

ڕاپۆرتی کێن بڕیدمایەر