پۆلیسی ئوسترالیا دوو هاوسەری گوناهبار کردووە بە سیخوڕایەتیکردن بۆ ڕوسیا و هەروەها وەک گەورە کاربەدەستانیش دەڵێن "ئەو دوو هاوسەرە لە دایکبووی ڕوسیان و دەستیان ڕاگەیشتووە بەو بابەتانەی پەیوەندییان هەنن بە ئاسایشی نیشتمانییەوە لەناو لەشکری وڵاتەکەدا."
کێرا کۆرۆلیڤ، تەمەن 40 ساڵ و هەروەهاش ئیگۆر، کە مێردیەتی و تەمەنی 62 ساڵە، پەساپۆرتی وڵاتی ڕوسیایان هەیە و زیاتر لە 10 ساڵە لە ئوسترالیا دەژین و وەک کاربەدەستانیش ئاماژەیان پێکردووە، ڕەگەزنامەی ئوسرالیاشیان وەرگرتووە.
ڕیس کێرشاو، سەرکردەی هێزی پۆلیسی فێدراڵی، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا بە پەیامنێرانی وتووە "کێرا و ئیگۆر، ڕۆژی پێنجشەممە دەستگیر کراون لە ماڵەکەی خۆیاندا لە بریسبان دەستگیر کراون و بە تاوانی ئامادەکاریی بۆ سیخوڕایەتیکردن دادگایی دەکرێن."
ئەگەر هاتوو لە دادگادا ئەو گوناهبارکردنەیان لەسەر سەلمێندرا، ئەوا سزای هەر یەکێکیان لە 15 ساڵ زیندانیکردن تێناپەڕێت.
سەرچاوە: فرانس پرێس