تەقە لە دانۆڵد ترامپ دەکرێت

دانۆڵد ترامپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا و کاندیدی کاندیدی پێشەنگیی کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمەریکا، لە گردبوونەوەیەکی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا، لە پاش ئەوەی تەقەی لێکرا لەلایەن هێزی پاسەوانیی تایبەت دەورە دراوە. ڕۆژی شەممە 13ی مانگی حەوتی 2024.

دوابەدوای تەقە لێکردنی لە نێو ئاپۆڕەی خەڵکەوە، دانۆڵد ترامپ بەخێرایی لەسەر ئەو سەکۆیە دورخرایەوە کە هەڵمەتی هەڵبژاردنی خۆیی لێدەکرد لە ناوچەی بەتلەر لە ستانی پێنسلڤانیا.

دانۆڵد ترامپ، سەرۆکی پێشوی ئەمەریکا و کاندیدی پێشەنگیی کۆماریی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا، ئەو کاتەی تەقەکانی لێکرا، لەسەر سەکۆکە باسی لە ژمارەی خاڵە سنورییەکان دەکرد؛ وێنە و دیمەنە ڤیدیۆییەکانیش نیشانی دەدەن، ترامپ دەستی ڕاستی بۆ لای ملی دەبات و بەخێرایی دادەنەوێتەوە لە پشتی ئەو سەکۆیەوەی وتارەکەی لێ پێشکەش دەکرد و دەستبەجێ پاسەوانە تایبەتەکان چواردەوری دەگرن و دەیانەوێت چەندێک بکرێت بە خێرایی لە سەکۆکە دوری بخەنەوە، هەر لەو کاتەشدا لەگەڵ بیستنی هاواری خەڵکدا، دەنگی تەقەش بەرگوێ دەکەوت.

ئامادەبووانی ئەو گردبوونەوەیە، دواتر کەوتنە دروشم وتنەوە کە بینییان دانۆڵد ترامپ دەستی بەرز کردۆتەوە وەک نیشانەی هێز.

دامەزراوەی هێزی پاسەوانیی تایبەت، لە ڕاگەیەندراوێکدا باس لەوە دەکات کە دانۆڵد ترامپ، سەرۆکی پێشوی ئەمەریکا پارێزراوە.

دانۆڵد ترامپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا و کاندیدی کاندیدی پێشەنگیی کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمەریکا، لە گردبوونەوەیەکی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا، ، لە پاش ئەوەی تەقەی لێکرا لەلایەن هێزی پاسەوانیی تایبەوە دەبرێتە نێو ئۆتۆمبیلەکەی. 13ی مانگی حەوتی 2024.

هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا ئاماژە بەوە کراوە "سەرۆک ترامپ سوپاسی دەسەڵاتدارانی جێبەجێکردنی یاسا دەکات بەهۆیی خێراییانەوە هاوکاتی ئەو کارە قێزەونە. سەرۆک پارێزراوە و لە دامەزراوەیەکی تەندروستی ناوچەکەدا پشکنینی بۆ دەکرێت."

کاتێکیش پرسیار لە سەرۆک بایدن کرا لە ڕیهۆبوث لە ستانی دێلاوێر، ئایا ئاگادار کراوەتەوە لەو ڕووداوی تەقەکردنە، وتبووی "نەخێر."

هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆک ترامپ، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیویە، سەرۆکی پێشوو "پارێزراوە" ئەو تەقکردنەیشی بە کارێکی "قێزەون" ناودێر کردووە.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا