ئەمەریکا دەڵێت ڕووسیا و چین بۆشایی ئاسمان دەکەنە شوێنێکی مەترسیدار

دەزگا سەربازی و هەواڵگرییەکانی ئەمەریکا هۆشداری دەدەن، ڕووسیا و چین لە جێگیرکردنی چەک لە بۆشایی ئاسمان نزیک دەبنەوە، ئەمەش کاریگەرییەکی زۆری دەبێت لەسەر تواناکانی بەرگری ئەمەریکا.

ئەو دەزگایانە دەشڵێن ئەوەی نیگەرانییەکە زیاتر دەکات ئەوەیە کە پێدەچێت هەڵکشانی خواستی هەردوو وڵات بێت بۆ وبەلاوەنانی گومان و دوژمنایەتییە درێژخایەنەکان بۆ ئەوەی باڵادەستیان بەسەر ئەمەریکادا بەدەستبهێنن.

ئەفسەری پایەبەرزی ئەمەریکایی جێف کروز، بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری بەرگری وتی: من دەمەوێت تیشک بخەمە سەر زیادبوونی بڕی مەبەست لە بەکارهێنانی تواناکانی چین و رووسیا دژی جێگیرکردنی چەک لە بۆشایی ئاسماندا.

"جێف کروز لە کۆڕبەندی ساڵانەی ئاسایشی لە ئەسپین رۆژی چوارشەممە وتی: هەریەک لە ڕووسیا و چین بەکارهێنانی بۆشایی ئاسمان لە سەرەتاوە تەنانەت بەر لە ململانێش، وەک توانایەکی گرنگ بۆ ڕاگرتن یان بەرپەرچدانەوەی ڕەفتارەکان تێدەڕوانن . ناوبراو وتیشی پێویستە بۆی ئامادەبین. "

نیگەرانییەکان سەبارەت بە سەلامەتی لە بۆشایی ئاسماندا لە سەرەتای ئەمساڵدا زیادیان کرد کاتێک مایک تێرنەر سەرۆکی لیژنەی هەواڵگری ئەنجومەنی نوێنەران داوای کرد "هەموو زانیارییەکان" ئاشکرابکرێت ئەوانەی پەیوەندییان بەو پرسەوە هەیە کە وەک توانایەکی نوێی رووسیا ی دژە سەتەلایت پێناسەکرد کە چەکی ئەتۆمی لەخۆدەگرێت.

ئەمەریکا پشتڕاستی کردەوە کە ڕووسیا هەوڵی بەرەوپێشبردنی سیستمی واڵایی دژ بە سەتەلایتەکان لە واڵایدا دەدات

لەم دواییانەدا، مایک تێرنەر سەرۆکی لیژنەی هەواڵگری ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا هۆشداری داوە لەوەی کە ئەمەریکا "بە بێئاگایانە بەرەو کارەسات دەڕوات و وتی ڕووسیا گەیشتووەتە لێواری توانای کە بتوانێت چەکی ئەتۆمی لە بۆشایی ئاسماندا بتەقێنێتەوە ئەمەش تێچووی زۆر بەسەردامەزراوەی سەربازی و ئابووری ئەمەریکادا دەسەپێنێت.

کۆشکی سپی لایخۆیەوە چەندین جار وەڵامی داوەتەوە کە بەرپرسانی ئەمەریکا ئاگاداری پلانەکانی ڕووسیان و دەشڵێت هەروەها مۆسکۆ هێشتا توانای ئەتۆمی لە بۆشایی ئاسماندا جێگیر نەکردووە.

کۆشکی سپی وتیشی: " ئێمە وا بۆ نزیکەی دە ساڵە بەدواداچوون بۆ نیازی ڕووسیا دەکەین بۆ دیزاینکردنی توانای دانانی چەکی ئەتۆمی لە واڵایی ئاسماندا و رووسیا هەتا ئاستێک پێشکەوتووە کە پێمان وایە وا نزیک دەبنەوە."

بەرپرسانی ڕووسیا و چین تا ئێستا وەڵامی داواکارییەکانی دەنگی ئەمەریکایان نەداوەتەوە بۆ کاردانەوەیان سەبارەت بەو تۆمەتانەی ئەمدواییەی ئەمەریکا، بەڵام هەردوو وڵات چەندین جار ڕەخنەکانی ئەمەریکایان سەبارەت بە سیاسەتەکانیان پەیوەست بە بۆشایی ئاسمانیان ڕەتکردووەتەوە.

لە مانگی پێنجدا، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، سێرگی ڕیابکۆڤ نیگەرانییەکانی ئەمەریکای سەبارەت بە هەوڵی مۆسکۆ بۆ دانانی چەکی ئەتۆمی لە بۆشایی ئاسمان بە "هەواڵی ساختە" ڕەتکردەوە.

باڵیۆزخانەی چین لە واشنتۆنیش، لەکاتێکدا دان بەوەدا دەنێت کە هەندێک " گرفت" هەیە لە پەیوەندییەکانی چین و ئەمەریکا لە بۆشایی ئاسمان، بەڵام هەر پێشنیارێکی ڕەتکردەوە کە پەکین بە شێوەیەکی شەڕانگێزانە لە بۆشایی ئاسمان مامەڵە بکات.

لیو پێنگیۆ، وتەبێژی باڵیۆخانەی چین لە ئیمەیڵێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندووە، "چین هەمیشە کاردەکات بۆ بەکارهێنانی بۆشایی ئاسمان بە شێوەیەکی ئاشتیانە، دژی چەکدارکردنی بۆشایی ئاسمانە یان پێشبڕکێی چەک لە بۆشایی ئاسمان و چالاکانە کاردەکات بۆ دیدگای بنیاتنانی کۆمەڵگەیەک کە ئایندەیەکی هاوبەشی هەبێت بۆ مرۆڤایەتی لە بۆشایی ئاسماندا".

سەرەڕای هەڵوێستی گشتی پەکین، کروز لە دەزگای هەواڵگری بەرگری ڕۆژی چوارشەممە ئاماژەی بەوە کرد کە فراوانبوونی خێرای چین بۆ ناوچەی بۆشایی ئاسمان هەنگاوێکی جێگای نیگەرانییە.

ئەو لە شاری ئاسپێن لە ویلایەتی کۆلۆرادۆ بە ئامادەبووانی وت "ئەوان لە چەندین خولگەدان کە پێشتر نەبوون" و هۆشداریدا لەوەی کە پەکین پێشتر وەبەرهێنانێکی زۆری کردووە لە چەکی وزەی ئاراستەکراو و توانای شەڕی ئەلیکترۆنی و تەکنەلۆژیای دژە مانگی دەستکرد.

ئەو ژەنەڕاڵەی کە بەرپرسی فەرماندەیی بۆشایی ئاسمانی ئەمەریکا بە زمانێکی توندتر باسی هەڕەشەی چینی کرد.

ژەنەڕاڵ ستیڤن وایتنگ لە کۆنفرانسی ئاسپێن شانبەشانی کروز قسەی کرد و وتی " چین تۆڕێکی کوشتن دروست دەکات، لە بۆشایی ئاسمان."

“لە شەش ساڵی ڕابردوودا، ژمارەی مانگە دەستکردە هەواڵگری و چاودێری و سیخوڕییەکانیان سێ هێندە کردووە کە لە خولگەدا هەیانە – سەدان سەتەلایت، دیسانەوە، بە مەبەست دروستکراون."

هەروەها وایتنگ نیگەرانییەکانی لەبارەی نەبوونی پەیوەندی سەربازی ڕوون لەگەڵ چین سەبارەت بە بۆشایی ئاسمان وروژاند.

گوتیشی "دەمانەوێت ڕێگەیەکمان هەبێت بۆ قسەکردن لەگەڵیان سەبارەت بە سەلامەتی بۆشایی ئاسمان لەکاتێکدا مانگی دەستکردی زیاتر دەخەنە سەر خولگە، بۆ ئەوەی بتوانین بە شێوەیەکی کاریگەر کاربکەین و هیچ پەیوەندییەکی هەڵە یان کردارێکی نەخوازراومان نەبێت کە ببێتە هۆی لێکتێگەیشتنێکی هەڵە."

نوسینی : جێف سێڵدن