پاپا فرانسس، هیوای خۆی دەربڕیوە کە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد دەرفەتێک بڕەخسێنێت بۆ یەکگرتوویی نیشتمانی لە فەڕەنسادا.
ئەم پەیامەی ڕۆژی هەینی پاپا، تەنها یەک هەفتە پێش دەستپێکردنی مەراسیمی دەستپێکردنی وازییەکانی ئۆڵۆمپیادە لە پاریس.
پاپا فرانسس لە پەیامەکەیدا بۆ لاورنی ئولریچ، گەورەی قەشەکانی پاریس، نوسیویەتی "هیوادارم ئەم یاریانەی ئۆڵۆمپیاد دەرفەتێکی گەورە بێت بۆ تەبایی هەموو گەلی فەڕەنسا و ناکۆکی و جیاوازییەکانیش تێبپەڕێندرێت و یەکگرتوویی لە فەڕەنسادا پتەو بکات."
ئەم پەیامەی پاپا فرانسس، هاوکاتە لەگەڵ بنبەستە سیاسییەکەی لە فەڕەنسادا هەیە پاش ئەو هەڵبژاردنەی نەیتوانی زەمینە خۆشکەر بێت بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ لە وڵاتەکەدا.
هەر لەو پەیامەدا، پاپا داوای هێورکردنەوە و ڕاگرتنی قەیرانەکانیشی کردووە لە سەرانسەری جیهاندا هاوکاتی پێشبڕکێکانی ئۆڵۆمپیاد کە لە ڕۆژی 26ی ئەم مانگی 7ەوە دەستپێدەکات و هەتا ڕۆژی 11ی مانگی 8 بەردەوام دەبێت، وەک پاپا لە یەماەکەیدا ئاماژەی پێکردووە "تایبەتمەندێتی ئۆڵۆمپیاد، هێنانی ئاشتییە نەک شەڕ و قەیران."
پاپا فرانسس دەڵێت "سەروەختێکی قورسە و ئاشتی جیهانیی لە ژێر هەڕەشە و مەترسییەکی ڕژددایە و گەلێکیش هیوادارم هەموو لایەک وابەستەی هێوری و ئارامی بێت، بەو هیوایەی چارەسەریی بۆ قەیرانەکان بدۆزرێنەوە و بگەڕێینەوە بۆ ئاسودەیی."
سەرچاوە: فرانس پرێس