ئاوارەی خەڵکی شنگال هێشتا لە شارۆچکەی دێرک ماونەتەوە

Your browser doesn’t support HTML5

لە کاتی کارەساتەکەی شنگال بە دەستی داعش، خەڵکێکی زۆری شنگال ڕوویان لە شارۆچکەی دێرک و لەوێ بۆ ماوەیەک لە کەمپی ئاوارەییدا مانەوە. هەرچەندە لە ئێستادا لە کەمپی ئاوارەکان لە دێرک خەڵکی شنگالی لێ نەماوە، بەڵام هێشتا خێزانی خەڵکی شنگال لە شارۆچکەکەدا دەژین و نەگەڕاونەتەوە.