یەکەم قوتابخانەی فێربوونی زانست و زانیاری لە هەولێر

Your browser doesn’t support HTML5

یەکەم قوتابخانەی فێربوونی زانست و زانیاری لە هەولێر کە مێژووی دروستکردنەکەی بۆ ساڵی 1926 دەگەڕێتەوە کە ئەوکات ناوی ئەربیل ئولا بووە، چەند ساڵێکە کراوەتە مۆزەخانەی ئەرشیفی پەروەردەی هەولێر

یەکەم قوتابخانەی فێربوونی زانست و زانیاری لە هەولێر کە مێژووی دروستکردنەکەی بۆ ساڵی 1926 دەگەڕێتەوە کە ئەوکات ناوی ئەربیل ئولا بووە، چەند ساڵێکە کراوەتە مۆزەخانەی ئەرشیفی پەروەردەی هەولێر و تەواوی کەلوپەل و پێداویستیەکانی خوێندنی ئەوکاتە و پێداویستیەکانی مامۆستایان و خویندکاران تەنانەت جل و بەرگەکانیشیان لەنێو مۆزەخانەکە دانراون.

بەڕێوەبەری مۆزەخانەکە دەڵێت،" چەندین کەسایەتی سیاسی و هونەری و پزیشک و ئەندازیاری دیاری کوردستان و عێراق لە خوێندگای ئەربیل ئولا خوێندوویانە."