هۆکاری دواخستنی ڕاگەیاندنی کشانەوەی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لە عێراق چین؟

Iraq Security

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو ڕاگەیاندنێکی بڵاوکردەوە و تیایدا دەڵێت بەهۆی پـێشهاتەکانی ئەم دواییانە ڕاگەیاندنی کۆتاییهێنان بە ئەرکی لەشکری هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لە عێراق دواخرا، بەڵام ڕاگەیاندنەکە ناڵێت ئەو پێشهاتانە چین. لە لایەکی دیکەوە نوری ئەلمالکی، سەرۆکی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی عێراق ئۆبزێرڤەر دەڵێت بڕیار بوو هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا لەم هەفتەیەدا بکشێتەوە، بەڵام بەهۆی هێرشەکەی ئەم دواییەی سەر بنکەی عەین ئەلئەسەد بابەتەکە دواخرا.

دەپرسین:

هۆکار چییە تەنیا لەبەر هێرشێک کە پێشتر چەندین هێرشی لەو جۆرە کراونەتە سەر ئەو بنکەیە، ڕاگەیاندنی کشانەوەی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دوابخرێت؟

ئایا زیادبوونی هێرشەکانی داعش لەم دواییانە لە عێراق و سوریا هۆکار نییە؟

لە ڕاگەیاندنەکەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق نووسراوە، پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی عێراق و ئەمەریکا لە هەموو بوارەکاندا، بە پەیوەندی ئاسایشیشەوە، جیاوازە لەوەی لەگەڵ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتیدا هەیە. ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەو پەیوەندییە پێش هاوپەیمانێتی هەبووە و لە دواشیدا بەردەوام دەبێت. مەبەست لەم بەشەی ڕاگەیاندنەکە چییە؟

لە بەرنامەی بابەتی ڕۆژ تاووتوێی ئەم پرسە کرا بە میوانداری:

شێروان دووبەردانی، پەرلەمانتاری عێراق.

دکتۆر کاروان حەمە ساڵح، چاودێری سیاسی.

مامۆستا حسێن ڕابی، چاودێری سیاسی و مامۆستای زانکۆی سلێمانی.

Your browser doesn’t support HTML5

هۆکاری دواخستنی ڕاگەیاندنی کشانەوەی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لە عێراق چین؟

شێروان دووبەردانی:

چەندین کۆبوونەوە کراوە لە واشنتن یان لە بەغداد لەنێوان وەزارەتی بەرگری عێراق و وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا کە سەرپەرشتی ئەو هاوپەیمانییە نێودەوڵەتیە دەکات پێش ماوەیەک لە ئەنبارەوە داعش هێرشی کردووە بە درۆن بۆ سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی ئەوە مەترسیدارە لەسەر سەقامگیری و ئارامی و ئاسایشی عێراق پێش کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی لە عێراق چەندین جارە ئەمەریکا پەیامی ناردووە بۆ عێراق کە کشانەوە لە عێراق نییە، داعش لە عێراق وەکو کارتێک بەکاردێت لەبەرامبەر کشانەوەی ئەمەریکا یان هاوپەیمانان بێگومان ئەو مانۆڕە بەردەوام دەبێت لەسەر عێراق کە فشارێکی ناعێراقی و لایەنی سیاسی و ملیشیایی هەیە کە نزیکن لە ئێرانەوە حکومەتی عێراق پێی باش نییە ئەو هێزانەی ئەمەریکا کە لە عێراق هەن وەکو ڕاوێژکار بۆ هێزەکان عێراقی و وەکو چاودێر بکشێنەوە، بەڕای من ئەمەریکا بەردەوام دەبێت و کشانەوە نییە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەژێر فشاری ئێرانی یان ئەمەریکی یان ناوخۆییە، هەرکاتێک حکومەتی عێراق داوا دەکات لە هێزەکانی هاوپەیمانی و ئەمەریکا لە عێراق دەربچن دەبینین داعش بەهێز دەبێتەوە.

چەندین جار وەزیری بەرگری و ڕاوێژکارەکانی ئەمەریکی وەکو لایەنێکی فەرمی وتویانە هێشتا داعش مەترسیە لەسەر ئاسایش و سەقامگیری عێراق مانای ئەوەیە ئەگەر ئەوان نەمێنن داعش بەهێزە و بوونی هەیە لە ناوچەکانی عێراق و دەرەوەی عێراق حکومەتی عێراق دەبێت باڵانس ڕابگرێت لەنێوان سێ لایەن ئەمڕۆ فشارێکی گەورە هەیە لەسەر حکومەتی عێراقی، چەندین هێزی سیاسی هەن کە بارەگایان لە ناو جەرگەی عێراقن و بە درۆن و بە موشەکی بالیستی لە ئیسڕائیل دەدەن کە بەدڵنیاییەوە نە ئیسڕائیل و نە ئەمەریکا ئەوە قبوڵ ناکات واتە ئێستا عێراق وەکو گۆڕەپانی ململانێی وایە. ئەمڕۆ سەقامگیری عێراق نەماوە و دیارە بۆتە بەشێک لە خاکی ئێران بە دڵنیاییەوە ئەو کارەساتە لەسەر ئاسایشی و ئارامی کە هێزە فەرمییەکانی عێراق هاوسۆزی خۆیان دەرببڕن بۆ ئێران کشانەوەی ئەمەریکا مەترسی دروست دەکات چونکە ئابوری و نەوتی عێراق هەمووی بەدەستی ئەمەریکایە کە مەترسی دەبێت بۆسەر ئابوری و سەقامگیری و ئاسایشی عێراق ئێمە دەزانیین ئەمەریکا بەئاسانی ناکشێتەوە و عێراق بە تەواوەتی ڕادەستی ئێران بکات، یەکێک لە هەڵەکانی ئەمەریکا لە 2011 ئەوە بوو کە عێراقی قوربانی بۆ ئێران و ئەمڕۆ ئێران کۆنتڕۆڵی عێراقی کردووە کە دەبینین ئەو گەندەڵیەی هەیە ئەو ماددە هۆشبەرانەی لەناو عێراق زۆر بوون لە ڕێگەی هەندێک دەروازەوە کە ملیشیای سەر بە ئێرانن واتە زۆر دەستی ئێران لەناو عێراقدا هەیە لەوانەیە گۆڕانکارییەک ببێت لە ناوچەکە ئەوەی کە گرنگە بۆ ئێمە وەکو هەرێمی کوردستان و عێراق چۆن بتوانین لەو ململانێ و شەڕە ئیقلیمی و نێودەوڵەتیە خۆمان بپارێزین لەوانەیە ماوەیەکی دیکە هەرێمی کوردستان بکەوێتە بەر لێدانی درۆن و موشەک و هەندێک لێدانی ملیشیاکان هەندێک ناوچە هەیە لە موسڵ لە بابل لە سەڵاحەدین و هەندێک ناوچەی تری عێراق کە سەرۆک وەزیران بۆخۆی ناتوانێت سەردانی ئەو ناوچەیە بکات مانای وایە ئەمڕۆ عێراق هەموو ناوچەکانی بەدەست عێراق نییە و زۆر شت ڕوودەدات سەرۆک وەزیران ئاگای لێ نییە عێراق هەیکەل و ناوی ماوە نەوتەکەمان و پارەکەمان بەدەست ئەمەریکایە و ناوچەکانمان و هێزەکانمان بەدەست ئێرانە من گەشبین نیم لە ئایندە و بارودۆخی عێراق کە بەرەو باشتر بڕوات چونکە کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا عێراق بەرەو ئاسایشی خراپ و بەدڵنییایەوە ئاسایشی عێراق خراپ دەبێت.

دکتۆر کاروان حەمە ساڵح:

بابەتی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق لە دوای کوژرانی قاسم سولێمانی و مەهدی موهەندیس گەرم بوو وایکرد هەموو هێزە شیعەکان بەتایبەتی ئەو بلۆکەی کە دژ بە ئەمەریکایە بێنە سەرخەت بۆئەوەی بە فەرمی بەغداد شتێک بکات بە ناوی گەلەوە کە پەرلەمانە داوابکرێت هێزەکانی هاوپەیمانان بەتایبەتی ئەمەریکا بچنە دەرەوەی عێراق، ئەمە فشارێک بوو لەسەر حکومەتی سودانی و فشارێکیش بوو لەسەر ئەمەریکا لەهەمانکاتیشدا فشار بوو لەسەر هەرێمی کوردستانیش کە تەنانەت کاریگەری هەبووە لەسەر پرسی دانوستانی ئابوری و مووچە هەبووە لەسەرئەوەی هەتا چەند هەرێمی کوردستان پشتیوانی هێزە شیعەکان دەکات بۆ کشانەوەی هێزەکانی هێزەکانی ئەمەریکا کەواتە بابەتی کشانەوەی ئەمەریکا کاریگەریەکی زۆری بینی لە هاوکێشەی سیاسی عێراق یەکێک لە ئەرکە گرنگەکانی سەردانیکردنی سودانی بۆ ئەمەریکا ئەوە بوو کە شتێکی پێبێت بەو هێزە شیعانە بڵێت سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا چونکە سودانی خەمی ئەوەی هەیە کە حکومەتەکەی شکست بهێنێت چونکە لەلایەک ناتوانێت ڕێگری بکات لەو هێزە بەرهەڵستکارانەی کە دژ بە هێزەکانی هاوپەیمانانن لەلایەکیشەوە ناتوانێت ڕێگری بکات لەو کاردانەوانەی هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان لەبەرامبەر هێرشی بەرهەڵستکاران، هەتا ئێستا سودانی هەوڵیداوە بەشێوەیەکی دیپلۆماسی مامەڵە بکات بە جۆرێک کە تەلەفونێکی لەگەڵ واشنتن بێت و تەلەفونێکی لەگەڵ تاران بێت کە ویستویەتی باڵانس ڕابگرێت ئەوەی کە بۆتە هۆی گەرمکردنەوەی بابەتی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا گەرم بوونی گرژی نێوان ئیسڕائیل و ئێران و شەڕی غەززەیە بۆیە دەیانەوێت بەشێک لەو هێزانەی ئەمەریکا کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن و پشتیوانی ئیسڕائیل دەکات دەیانەوێت سوک بکەن لەسەر ئێران بۆیە ئەو بلۆک بەندییەی ڕووسیا و چین و ئێران دەیانەوێت هاوپەیمانەکانی خۆیان یەکلابکەنەوە هەندێک لە سیاسەکانی عێراق پێیان وایە کە هێشتا مەترسی ماوە لە ئەگەری کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا چ دەرگایەک دەکرێتەوە بۆ مەترسی دیکە هەروەها پێیانوایە کشانەوەی ئەمەریکا بەبێ ڕەزامەندی خۆی یان بەبێ دانوستانی سەرکەوتوانە لە زیانی عێراقە چونکە ئەمەریکا کارتی زۆرە بەرامبەر عێراق بەکاری بهێنێت ڕاگەیاندراوەکان باس لەوە ناکات بڵێت بکشێتەوە یان خراپە بکشێتەوە کە بەشێکی یۆ ئارامبوونەوەی بارودۆخەکەیە و بەشێکی تر پەیامێکە کە دەزانن دوادەکەوێت بۆ ئەوەیە کە باڵانسێک بهێڵنەوە بۆ داهاتووی خۆیان لەنێوان ئەمەریکا و ئێران چونکە سیاسیەکانی عێراق تەنها بەرژەوەندی سیاسیان نییە لەگەڵ ئەمەریکا یان ئێران بەڵکو بەرژەوەندی ئابوریان هەیە چونکە هەندێک سیاسی عێراق هەیە ئەگەر ئەمەریکا حساب بانکیەکانیان بلۆک بکات دەستیان لە هیچەوە دەردەچێت.

ئەوەی کە گرنگە سودانی بتوانێت عێراق بکاتە شوێنی چارەسەرکردنی کێشەکان نەک درێژەپێدانی ململانێکان، نابێت عێراق بیر لەوەبکاتەوە کە لایەنگری لایەنێک بێت بەڵکو پرسی کشانەوە بەدانوستانێکی ستراتیژی دوورمەودا بکشێتەوە ئەمەریکا لەڕێگەی هەندێک ڕاوێژکاری سەربازیی و لە ڕێگەی کۆمەڵێک ڕێکخراوی ترەوە بوونی خۆی زیاد کردووە لە عێراق نوری مالیکی هەمیشە وێنەی ئەو شکستەی لەبیر ناچێتەوە ناشیەوێت جارێکی تر ئەزموونی بکاتەوە، لایەنە شیعەکانیش قەناعەتیان پێهێنراوە تێکچوونی حکومەتی سودانی لە قازانجی هیچ لایەنێکی شیعە نییە چونکە چەند هێڵێکی ستراتیژی ئێران هەن لە حکومەتدا کە هێڵی سوورن، یەکەم ئەوحکومەتەی کە پێکدێت دەبێت پارێزگاری لە بەرژەوەندییەکانی ئێران بکات دووەم نێوماڵی شیعە بۆیە ئێران لێدان لەو دووخەتە قبوڵ ناکات هەتا ئێستا بەرژەوەندییەکانی ئێران لە حکومەتدا پارێزراوە بۆیە پارێزگاری لە حکومەتەکەی سودانی دەکرێت و ئاماژەش دراوە بەو لایەنە شیعانە کە دەبێت ڕێگە بدرێت بە سودانی هەندێک مامەڵە بکات بۆ پارێزگاریکردن لە حکومەتەکەی ئێستا قسە لەسەر ئەوە دەکرێت دەیانەوێت هەنگاو بنێن بۆئەوەی کە بەپێی خشتەیەک لە مانگی نۆی 2025 بە تەواوەتی کشانەوە کۆتایی هاتبێت.

حسێن ڕابی:

کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لەم کاتەدا لە نوکتە دەچێت چونکە بارودۆخی ناوچەکە بە تەواوەتی ئاڵۆزە و پشتی پێنابەسترێت کە باڵانسی هێز لە ناوچەکەدا بگۆڕدرێت کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق بەبێ دروستکردنی جێگرەوە تێکچوونی زیاتری باڵانسە لە بەرژەوەندی لایەک، دەبێت بزانین ئەگەر ئەو هێزانە نەمێنن چ ڕوودات، عێراق وڵاتێکە کە سەروەری نییە بەشێک لە خاکەکەی تورکیا داگیری کردووە و ئێران بە ئارەزووی خۆی دەگەڕێت بەڵام بوونی ئەمەریکا و هاوپەیمانان بەشێوازێک چاککردنەوەی ئەو بارودۆخەیە و نەیهێشتووە ببێت بە وڵاتێکی وەک سۆماڵ یاخود وەکو سوریا کشانەوەی ئەمەریکا لە عێراق دەچێتە گفتوگۆوە واتە دەبێت جێگرەوەیەکی ئەو هێزانە بێتە عێراقەوە کە هەمان حاڵەتی ئێستا بە باشتر ڕابگرێت لە عێراقەوە موشەک دەنێردرێت بە ئیسرائیلەوە لەکاتێکدا عێراق لەشەڕدا نییە لەگەڵ ئیسرائیل کە لێپرسراوێتی ئەو کردەوانە دەکەوێتە سەر عێراق بۆ حکومەتی عێراق گرنگە کە پارێزگاری نێودەوڵەتی بەهێز بکات کشانەوەی ئەمەریکا لەوانەیە عێراق بکات بە گۆڕەپانی شەڕ کە کاریگەری زۆر خراپی هەیە لەسەر ئاسایشی عێراق ئەو چینە فەرمانڕەوایەی دروستبووە لە عێراقدا چینی فەرمانڕەوای حزبەکانە کە بەتێکچوونی ئاسایشی عێراق بەرژەوەندیان دەکەوێتە مەترسیەوە هەروەها ئەوانەی لەئێستادا دەسەڵاتداری سیاسین و دەسەڵاتیان بەسەر عێراقدا هەیە هەرچەند بە زارەکی دژایەتی ئەمەریکا دەکەن بەڵام بە کردەوە ڕوونادات لەم قۆناغە هەستیارەدا لەوانەیە لەوە ترسابن کە (جۆو بایدن) حەزی لەشەڕ نییە و حەزی لەوە نییە سەربازی ئەمەریکی بکوژرێت چونکە کاردەکاتە سەر دەنگدەرەکانی لە ئەمەریکا ئەگەر لە عێراق بدرێت و سەربازی ئەمریکی بکوژرێت لەوانەیە ئەمەریکا هێزەکانی بکشێنێتەوە کە لەوانەیە بۆ ئەمەریکا تۆزێک زیان بێت بەڵام عێراق کاول دەکات ئێران عێراقێکی سەقامگیری ناسەقامگیری دەوێت، عێراقێکی لاوازی دەوێت کە بتوانێت تاڵانی بکات بتوانێک بەو بازرگانییە ساختەیەی کە لەگەڵ عێراق دەیکات بەشێکی زۆری بەرێت بۆخۆی و پشتگیری هێزە تیرۆریستەکانی خۆی لە ناوچەکە پێبکات،

ئەگەر حکومەتی عێراق حکومەتێکی دەسەڵاتدار بێت بەسەر هەموو خاک و سنورەکانیدا ئیتر گروپەکانی وەکو کەتائیبی حزبوڵا و ئەوانی تر ناتوانن بێن لەناو خاکی عێراقەوە موشەک بنێن بە ئیسرائیلەوە چونکە ئەو ڕاگەیاندنی شەڕە حکومەتی عێراق ناتوانێت خۆی لێ بەدوور بگرێت چونکە ئەو کەسانەی موشەک ئەنێن بە ئیسرائیلەوە مووچەخۆری عێراقن و ناویان حەشدی شەعبیە کە بەپێی یاسا لەژێر فەمانڕەوایی سەرۆک وەزیرانی عێراقن ئێران بەتەواوی مانا عێراق بەکاردەهێنێت پارەکەی دەبات و خاکەکەی بەکاردەهێنێت بۆ گواستنەوەی چەک و تەقەمەنی بۆ سوریا و لوبنان.