ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بە کوێ گەیشتوون؟

وا کەمتر لە دوو مانگ ماوە لە بەردەم بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان. ئەم هەڵبژاردنە کە هەتا ڕادەیەک لە هەڵبژاردنەکانی پێشووی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان جیاوازە، بەو پێـیەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەرپەرشتی دەکات و بەڕێوەدەبات نەک کۆمسیۆنی هەرێمی کوردستان. جگە لەوەش دوای ناکۆکییەکی دوردرێژ دێت کە لایەنەکانی هەرێم لەسەر وادەی ئەنجامدانی ناکۆک بوون.
دەپرسین:
ئامادەکاریـیەکان چۆن بەڕێوەدەچن و هەتا ئێستا چی بۆ کراوە؟
پێشتر لە پاش هەموو هەڵبژاردنێک بەشێک لە خەڵکی گومانیان لە پاک و بێگەردی هەڵبژاردنەکان هەبوو، چۆن کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەتوانێت ئەو خەڵکە دڵنیا بکاتەوە کە ئەم هەڵبژاردنەی بەڕێوەدەبات گومان لەسەر ئەنجامەکانی نابێت؟
چاودێرانی بیانی ئەم هەڵبژاردنە چاوەڕوان دەکرێت کێ بن؟
کارئاسانی چی بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکرێت تاوەکو ڕووماڵی پرۆسەی هەڵبژاردنەکە بکەن.
هەتا چەند شیانی هەیە ئەم جارەش دوابخرێتەوە؟
1- دادوەر هیمان تەحسین بەگ بەڕێوەبەری گشتی لەفەرمانگەی پارتەسیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق.
2- هۆگر چەتۆ، بەرپرسی تۆڕی شەمس بۆ چاودێری هەڵبژاردنەکان.
3- سەربەست ئامێدی، سەرۆکی تۆڕی چاو بۆ چاودێری دیموکراسی و مافی مرۆڤ، هەروەها سەرۆکی پێشووی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەلبژاردنەکانی عێراق.

Your browser doesn’t support HTML5

ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بە کوێ گەیشتوون؟

هیمان تەحسین بەگ:

هیمان تەحسین بەگ

ئەمجارە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بەشێوەیەکی فەرمی داوای لێکرا کە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدات ئێستا ئامادەکاریەکی تەواو کراوە لەلایەن هەموو تیمەکانی کۆمیسیۆنەوە و بەتەواوەتی کارەکارەنی خۆی ئەنجام دەدات لە شاری هەولێر بەسەرۆکایەتی بەڕێز دادوەر (عامر) کە لیژنەیەکی ناوەندییە پێکهێنراوە بەپێی ڕەزامەندی کۆمیسیۆن ئەو لیژنەیە بەڕێوەبردن و هەموو کارەکانی کۆمیسێون دەکەن هەروەها هەماهەنگی باش لەنێوان نوسینگەی دەستەی هەڵبژاردن کە هەر سەر بە بەغدادە بەهەمان شێوەش بە بەشداری هەموو نوسینگەکانی هەڵبژاردن لە سلێمانی و هەولێر و دهۆک هی هەڵەبجەش کراوەتە پاڵ سلێمانی هەموو ئامادەکاریەکی تەواو کراوە و گەشبینین کە بتوانین هاوشێوەی پرۆسەکانی تر بێت کە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق هەموو پرۆسەیەک بەربەست و ئاستەنگی هەیە بەڵام دەمێنێتەوە سەر ئەوەی کۆمیسیۆن ئەو بەربەستانە لاببات و کارەکانی خۆی هەمووی بەسەرکەوتوویی ئەنجام بدات
لەم پرۆسەیە ڕێکاری پێویست گیراوەتەبەر بۆئەوەی کارتی دەنگدانی کاتی نەمێنێت بۆیە ئێستا لەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان تەنها کار دەکرێت بە کارتی دەنگدانی هەمیشەیی بۆیە بەهیچ شێوەیەک کارتی دەنگدانی کاتر کاری پێناکرێت ئێمە چەند کێشەیەکی ترمان هەبوو بەشێک لەو دەنگدەرانە پەنجەمۆریان ناخوێنرێتەوە کۆمیسیۆن تەنها یەک فەرمانگە نییە بەڵکو چەند فەرمانگەیەک لەخۆدەگرێت، ئەو فەرمانگەیەی کە پەیوەندی هەیە بە هۆشیارکردنەوەی خەڵک پێموایە نەخشەی تۆکمەیان هەیە، پێشتر ئێمە هەماهەنگی باشمان هەبوو لەگەڵ کەناڵی (ئەلعێراقیە) و پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و ئەنجوومەنی پارێزگاکان پێموایە چارەسەرێک دەدۆزێتەوە بۆ ئەو مەبەستە لە هەرێمی کوردستان چەند ڕۆژێکە دەرگاکانی هەموو کۆمیسیۆن کراوەتەوە لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بۆ تۆمارکردنی ئەو ڕێکخراوانەی کە ناوخۆیین یان نێودەوڵەتین هەماهەنگی باش کراوە لەڕێی وەزارەتی دەرەوەی عێراق و نوسینگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بۆ ئەو ڕێکخراوانەی کە ئارەزوویان هەیە بێن خۆیان تۆمار بکەن و چاودێری پرۆسەی هەڵبژاردنی پەلەمانی هەرێمی کوردستان بکەن بەهەمان شێوەش بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن هەروەها بابەتی پروپاگەندەی هەڵبژاردن لەم چەند ڕۆژە بڕیاری لەسەر دەدرێت پێموایە 20 ڕۆژێک پێش دەنگدان ڕێگە بدرێت بەهەموو کاندید و لایەنە سیاسیەکان لەچوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەکانی کۆمیسیۆن بانگەشەی هەڵبژاردن بکەن هەروەها بابەتی (ئینفاق) ی هەڵبژاردنمان هەیە ئەویش ڕێکاری پێویست دەگیرێتەبەر بۆئەوەی بتوانرێت کۆنتڕۆڵی ئەو پارانە بکرێت کە خەرج دەکرێت بۆ مەبەستی هەڵبژاردن بابەتی گرنگی ئەم پرۆسەیە کارتی دەنگدانی هەمیشەییە کە کارتێکی زۆر تۆکمەیە و داتایەکانی ناوی بەسێ قۆناغ تێدەپەڕێت کە لێکۆڵینەوە دەکرێت لە هەڵگری ئەو کارتە کە پەنجەمۆری وەردەگیرێت دواتر هاوتا دەکرێت لەگەڵ ئەو پەنجەمۆرە و داتایانەی کە لەناو ئامێرەکەدا هەیە لە قۆناغی سێیەمشدا لە ئامێری کاغەزی دەنگدانەکەدا داتاکان هەیە بۆیە بەهیچ شێوەیەک لەو باوەڕەدا نیم ساختەکاری بکرێت بابەتی دووەم لەم پرۆسەیە کاردەکرێت بە کامێرای چاودێری لەناو هەموو بنکەکانی دەنگدان کە هەمووی لەژێر کۆنتڕۆڵی کۆمیسیۆنە کە هیچ لایەنێکی تر بۆی نییە کۆنتڕۆڵی ئەو کامێرانەی لابێت بەهەمان شێوە لە هۆڵی جیاکردنەوەی دەنگەکان کامێرا دانراوە بۆ ئەوەی هەموو ئەو لایەنانەی بەشدار دەبن لەم پرۆسەیە دڵنیا ببنەوە کە ساختەکاری ناکرێت جگەلەوەش ئەنجامی دەنگدانەکە دەدرێتە کاندید و پارتە سیاسیەکان کە بەشداریان کردووە لەو پرۆسەیە ئێمە فەرمانبەری زۆری کۆمیسیۆنمان هەیە لە سەرانسەری شارەکانی هەرێمی کوردستان ئەگەر هەر کەموکورتیەک هەبێت لە ژمارەی ئەو فەرمانبەرانەی کە پێویستن بۆ چاودێری و بەڕێوەبردنی پرۆسەی هەڵبژاردن ڕەنگە بتوانرێت لە شارەکانی ترەوە بۆیان ڕەوانە بکرێت بەپێی پێویست پێموانییە ئەمجارە هەڵبژادن دوابخرێت هەموو لایەنە سیاسیەکان ئامادەکاری خۆیان کردووە بۆ بەشداریکردن ، وە ئەم پرۆسەیە لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستانە هەروەها تەمەنی کۆمسیۆنیش لەتەواو بووندایە ئەو دەنگدەرانەی کە پەنجەمۆریان ناخوێنرێتەوە کە ئەمە لە ڕاگەیاندنەوە قەبارەیەکی زۆرتریان داوەپێی ئەوەی کە باسکراوە 400 هەزارە کە هیچ ئەسڵ و بنەمایەکی نییە دەتوانم بڵێم نزیکە 320 هەزارە ڕاستەوخۆ کۆمیسیۆن ڕێکاری خۆی گرتۆتەبەر و بانگەشەی هەموو ئەو دەنگدەرانەی کرد بۆئەوەی بێن پەنجەمۆری خۆیان تازە بکەنەوە پێموایە زیاتر لە 20 هەزار دەنگدەر هاتوون ئەوەی لەسەر کۆمیسیۆن کردی پێموایە ئەمجارە بۆئەوەی بتوانین زۆرترین دەنگدەر بەشدار بێت لەم پرۆسەیە پێویستە بەهەماهەنگی هەموو ئەو ڕێکخراوانە و کەناڵەکان و دامودەزگا حکومیەکان بەشێوەیەکی ڕۆژانە هانی خەڵکانی کوردستان بدرێت بۆ بەشداریکردن لەم پرۆسەی دەنگدانە بۆئەوەی پەرلەمانێکی ڕاستەقینە دروست بێت بۆ هەرێمی کوردستان و نوێنەرایەتی هەموو خەڵکانی هەرێمی کوردستان بکات.

سەربەست ئامێدی:

سەربەست ئامێدی

ئێمە هاوپەیمانیەکمان هەیە بۆ ئەو تۆڕانەی کە چاودێری هەڵبژاردنەکان دەکەن لە عێراق، سەردانی بەڕێز سەرۆکی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکانمان کرد کە لە هەولێر دانیشتووە، ماوەیەک پێش ئێستا لە10-6 تۆزێک ڕاڕایی بە کۆمسیۆنەوە دیار بوو بەڵام ئەم ماوەیە کە کۆمیسیۆن دانراوە کارەکانی زۆر بەهێمنانە و بە سەرکەوتووانە دەڕوات و کەوتۆتەسەر ڕێڕەوی خۆی بەڵام دەمێنێتەوە سەر یەک کێشە ئەویش ئەوانەیە کە پەنجەمۆریان ناخوێنرێتەوە پێمان باشە کۆمیسیۆن هەتا ڕۆژی دەنگدان بتوانێت ئەو کێشەیەش چارەسەر بکات جگەلەوەش کۆمیسیۆن بتوانێت لەم ماوەیەی کە ماوە پەیوەندی دروست بکات لەگەڵ ئەوەی پێی دەوترێت بابەتەکانی هەڵبژاردن کە ڕاگەیاندن و حزبی سیاسی و چاودێرانە هەتا هەڵبژاردنەکە جێگەی متمانەی خەڵک بێت ئێستا کۆمیسیۆن بەمتمانەوە کارەکانی دەکات ئیشوکارەکانیان بەباشی دەڕوات، بۆیە بەبۆچوونی من کۆمیسیۆن ئەو هەڵبژادنە بەباشی بەڕێوە دەبات و سەرکەوتووش دەبێت ئێمە لە ڕاپۆرتێکمان دیاریمان کردبوو کە ئەو وەڵامەی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ سەرۆکایەتی هەرێمی داوە کە 11،13،14 لەسەر پارێزگاکان کردومانە لە ژمارە 257 دەرچووە ئەو ماوەیە کە کۆمیسیۆن دیاریکردبوو بەڵام بەداخەوە خەڵک زۆر کەم ڕۆیشتووە،چارەسەری ئەوەش کراوە ئەگەر بەتەنها یەک پەنجەمۆری دەنگدەر بخوێنرێتەوە پرۆسەی دەنگدانەکە بەڕێوە دەچێت کۆمیسیۆن تەنها ئەو لایەنە نییە کە بەرپرسیارێتی هەڵبژاردنێکی پاک بگرێتە ئەستۆ بەڵکە بەرپرسیارێتی هەموو لایەنەکانی دیکەیە لەپێش هەموویانەوە حزبەکان و حکومەتە، زۆرجار ناعەدالەتی هەیە لە خاڵەکانی یاسادا ئەوکات کۆمیسیۆن تۆمەتبار دەکرێت بە حەق و بەناحەق کاتێک لایەنێک ئەنجامی هەڵبژادنەکانی بەدڵ نابێت ئەمانە لە هەموو هەڵبژاردنێک بووە من پێموایە کە کۆمیسیۆن هەتا بکرێت هەڵبژاردنێکی باش بەڕێوەدەبات کۆمیسیۆن تەنها لایەنێکی جێبەجێکارە، ئەو کەسانەی پەنجەمۆریان ناخوێنرێتەوە و هەتا ئێستا سەردانیان کردووە 24 هەزار و 800 کەسێکە لە هەموو پارێزگاکاندا، ئەوەی گرنگە بەلای منەوە لەڕۆژی دەنگدان دەبێت تیمەکانی هونەری چارەسەر کێشەی تەکنیکی بکەن کە هەندێکجار بەدەست فەرمانبەرانی ڕۆژی دەنگدانەکە فەرمانبەرەکانیش 90% حزبین ، من یەقینم هەیە ڕێژەیەکی زۆر لەو کێشانە بە ئەنقەست بووە بۆیە دەبێت لەمە زۆر ئاگادار بێت و تیمەکانیان زیاتر بکرێت کە هەربازنەیەکی هەڵبژاردن لانیکەم 10 تیمی هەبێت هەتا ئەو کێشانە چارەسەر بکرێت، لەلایەکی ترەوە ڕێکارەکان بۆ حزبە سیاسیەکان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ڕێکخراو و کاندیدەکان ڕوون بکەنەوە
ئەو خەڵکانەی کە نەڕۆیشتوون بۆ تازەکردنەوەی پەنجەمۆرەکانیان یان کەمتەرخەمن یان ئەوانەن کە بەشدار نابن لە هەڵبژاردن یان هەر هۆیەکی دیکەیە جگەلەوەش دەزگاکانی ڕاگەیاندن یارمەتیدەری کۆمیسیۆن نەبوون چاودێری نێودەوڵەتی هەموو سەنجی لەسەر هەڵبژاردنی ناوەندییە بۆ پەرلەمانی وڵاتەکە بەڵام زۆر گرنگی نادرێت بە پەرلەمانی ناوخۆیی یان چەند پارێزگایەک ئێمە وەکو چاودێری ناوخۆ هەموو خۆبەخشیەک دەکەین بەڵام هیچ هاوکاریەک و ئاسانکاریەک هەتا ئێستا نەبوو ئەمجارە چونکە ململانێی توند هەیە و حزبی سیاسی نوێش هەیە پێشبینی دەکرێت ڕێژەی بەشداریکردن زیاتر بێت

هۆگر چەتۆ:

هۆگر چەتۆ

ئەو هەوڵانەی کە بەڕێوەدەچێت لەلایەن دامەزراوەی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لەچوارچێوەی ئەو پلانەی کە هەیە، دیاریکردنی 20-10 بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان بەبۆچوونی من کاتێکی باشتری دا بە کۆمیسیۆن کە ئامادەکاری باشتر بکات بەڵام پرۆسەی هەڵبژاردن تەنها وابەستە نییە بە کۆمیسیۆن بەڵکو پێویستی بە هەماهەنگی لایەنەکانی تر هەیە یەکێک لەو لایەنە گرنگانەی کە دەبێت هاوکار بێت لەسەرەتادا حکومەتی عێراقیە دەبێت ئەو بودجەیەی دیاریکراوە لە وادەی خۆی بدەنە کۆمیسیۆن بۆئەوەی بتوانێت گرێبەستەکانی بەباشی ئەنجام بدات بۆ ئەوەی ماوەیەی دیاریکراوە کەلوپەلی دەنگدان و پسوڵەی دەنگدان و کارتی بایۆمەتری هەموو ئەوانەی پەیوەستن بە هەڵبژادنەوە بە کۆتایان بهێنێت.
کاری دووەم پەیوەستە بە حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بەشێوەیەکی گشتی کۆمیسیۆن ئیشی بە وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی پەروەردە دەبێت بۆ مەسەلەی هەڵبژاردن لەگەڵ ئەوەش دەبێت هەماهەنگی بکرێت لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی بەمەبەستی دیاریکردنی شوێنەکانی پروپاگەندەی هەڵبژاردن ئەمەش بەشێکی تری پرۆسەکەیە لایەن هەن دەبێت هاوکاربن.
ئەمڕۆ لەکۆبوونەوەمان لەگەڵ کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان باسی پەروەردەی مەدەنیمان کرد بەداخەوە کە وەکو پێویست هەڵمەتی گرنگی هاندان و وشیارکردنەوەی دەنگدەر نابینرێت ئەمەش پەیوەستە بە پشتگیری نێودەوڵەتی، ئەمەش لایەنێکی پەیوەستە بە کۆمیسیۆن و ئەو ڕێکارانەی دەیگرێتەبەر بۆنموونە لە ساڵانی ڕابردوو پارەیەکی زۆر بۆ ڕیکلام بۆ پروپاگەندە لە کەناڵەکان دادەنرا بەڵام ئێستا کۆمیسیۆن پشت بە سۆشیال میدیا دەبەستێت لە و پەیجانەی کە خۆی هەیەتی کە ئەمەش وەکو پێویست نییە بۆیە کە پروپاگەندەی هەڵبژاردن دادەنرێت دەبێت بگەیەنرێتە دوورترین شوێن کە دەنگدەری لێیە لەوانە لادێیەکان و شوێنە سنورییەکان و ناوچە شاخاوییەکان، لەڕابردووش هاوکارەکانی کۆمیسیۆن یارمەتیدەر بوون بۆنموونە لە عێراق دامەزراوەی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی هەیە وەکو کەناڵی (ئەلعێراقیە) کە بە پارەی گشتی بەڕێوە دەچێت بەداخەوە ئێمە تەنها یەک ڕادیۆمان هەیە ئەویش ڕادیۆی (نەورۆز)ە کە گوێگری لەئاستی پێویستدا نییە دامەزراوەکانی تر یان ئەهلین یان حزبین کە ئەوانیش بە پارە کاردەکەن، لەلایەکی ترەوە نەتەوەیەکگرتووەکان و دامەزراوە نێودەوڵەتیەکانن کە زۆرجار بۆ هەڵبژاردن پارەی گەورە تەرخان دەکرێت بۆ هەڵمەتی هۆشیارکردنەوەکان و پشتگیری کۆمیسیۆن لەڕووی هونەری و ڕاهێنان و پشتگیری کردن لە تۆڕەکانی چاودێری و ڕێکخراوە مەدەنییەکان بەداخەوە هەتا ئێستا هیچ پشتگیریەک نییە ئێمە لەماوەی ڕابردوو کۆبوونەوەمان لەگەڵ نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان هەبوو هەتا ئێستا لە گفتوگۆن بەڵام هیچ بەڵێنێکیان وەرنەگرتووە بۆ جۆرێک لە پشتگیریی ئەو کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ڕێژەی دەنگدەران دەبێت لەبەرئەوە بە بۆچوونی من ئەمە گرفتێکە، هیوادارم هەڵمەتێکی فراوانتر هەبێت کە دەنگدەران کارتەکانیان وەربگرنەوە هەم ژمارەی بەشداریی پێوانەیی تۆمار بکرێت لە عێراق.
لە 2005 هەتا ئێستا لە عێراق و هەرێمی کوردستان ڕێژەی دەنگدان لەکەم بووندایە کە هاتۆتەژێر 50% کە زۆر پێویستە لەسەروو ئەو ڕێژەیەوە بێت، ئێمە پێشنیارمان بۆ کۆمیسیۆن کردووە کە سەردانی سەندیکاکان بکەن و کۆببنەوە لەگەڵ بەڕێوەبەر و کاربەدەستانی دامەزراوە میدیاییەکان و ئەو وتارانەی کە هەیانە وەربگێڕدێتە سەر زمانی کوردی بۆ ئەوەی کۆمیسیۆن بتوانێت کاراتر جوڵە بکات ئێمەش بەپێی توانا خزمەت بکەین.
ڕاستە کۆمیسیۆن ڕابەرایەتی ئەم پرسی هەڵبژاردنە دەکات بەڵام ئەرکی حکومەت و حزبە سیاسیەکان و ئەرکی ڕێکخراوە مەدەنییەکان و دامەزراوەی میدیاییە کە هەندێک بەرنامەی تایبەت بۆ پەروەردەی مەدەنی یان ڕوونکردنەوەی شێوازی دەنگدان و جۆری دەنگدان و ئەو بابەتانە کاری لەسەر بکرێت.
بەرای من سێ هۆکارن هەن زۆر دواخستن و دوبارەبوونەوەی دواخستنی هەڵبژاردن گومانی دروستکردووە بۆ ئەو دامەزراوە نێودەوڵەتیانەی کە پشتگیری لە هەڵبژاردن دەکەن کە نەتوانن بەرنامەی پێویست دابنێن ئەمەش بەرنامەی لە هەمووان تێکداوە، هۆکارێکی دیکە ئەوەیە کە کۆمیسیۆن دەبێت ڕاگەیاندنی گشتی هەبێت بە زمانی عەرەبی و ئینگلیزی و کوردی و هەماهەنگ بێت لەگەڵ ناوەندە نێودەوڵەتیەکان کە دەیانەوێت چاودێری هەڵبژاردنەکان بکەن.
لەدوای بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایش هێدی هێدی بەشی هەڵبژاردنی یونامی بەشەرمەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو پرۆسەیە دەکات و هەوڵی زۆر نادات کە ژمارەیەکی زۆر لایەنی پارەبەخش بهێنێت چونکە بەردەوام ئەوان ئەو لایەنە بوون کە پارە پەیدابکەن بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن لەچوارچێوەی ئەو کەمپینانەی کە دەیانکرد ، هۆکاری سێیەم پەیوەندی بەدامەزراوەی فەرمی هەیە پێویستە سەرۆکایەتی هەرێم بانگهێشتی فەرمی بۆ ناوەندە نێودەوڵەتیەکان بکات وایان لێبکات کە بێن بەشدابن و چاودێری پرۆسەکە بکەن.
لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 300 ڕێکخراوی نێودەوڵەتی هەیە لانی کەم 200 لەوانە گرنگی بە ژیانی دیموکراسی دەدەن بۆچوونێک هەیە پێیوایە بەشێک لە پارتە تەقلیدیەکان-کلاسیکیەکانی کوردستان زۆر بەدەنگ ئەوەوە نییە کە ژمارەیەکی زۆر دەنگدەر بچێتە دەنگدان، هەمیشە بلۆکی دەنگدەران دابەشی چوار بەش دەکرێت بەشێکیان کە 25% دەنگدەرانن ئەوانە ئەندام و لایەنگری حزبەکانن پروپاگەندە و هاندەن هەبێت یان نەبێت ئەوان هەر بەشدار دەبن، 25% پێیان دەوترێت خۆڵەمێشی بڕیاریان نەداوە بەشداربن هاندان بۆ ئەوانە گرنگە بۆ بەشداربوون، 25%ی تریان سەروکاریان نییە لەگەڵ سیاسەت بەڵام لەوانەیە بەهۆی کەسێکی نزیک لەخۆی بچێت بۆ دەنگدان، 25% تر ئەوانەن کە هەرناچن بۆ دەنگدان لەبەرئەوە 30 یان 40 % ی خەڵک بچێت بۆ دەنگدان هەڵبژاردنەکە هەر ڕەوایە، ئەگەر ڕێژەی بەشداریکردن لە دەنگدان زۆربێت پێشبینی حزبە کلاسیکیەکان ڕاست دەرناچێت بەڵکو لێڵ دەبێت و ئاڵۆزی دروست دەبێت بۆیە دامەزراوە میدیاییەکانیان نەخستۆتە خزمەت ئەو پرۆسە گەورەیە بەپێی هەموو ئاماژەکان هیچ بیانویەک نییە بۆئەوەی هەڵبژاردن نەکرێت دوو لایەن هەن کە ئەوانیش پارتی و یەکێتی ئەگەر بیانەوێت بەربەست دروست دەکەن بەڵام ئێستا ئەوان هەردووکیان دەستیانکردنەوە هەڵمەتی هەڵبژاردنی ناڕاستەوخۆ و کاندیدی خۆیان پێشکەش کردووە پێموایە لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان ئەوە دەزانن کە ئەگەر ئەمجارە لە 20-10 هەڵبژاردن ئەنجام نەدرێت ئەنجوومەنی کۆمسیاران ماوەی تەواو دەبێت و هەرێمی کوردستانیش تووشی بۆشایی گەورەی دەستوری و دامەزراوەیی دەبێت.
مەرج نییە هەموو ئەو کەسانەی کارتی بایۆمەتریان هەیە بەشداری هەڵبژاردن بکەن، کۆمیسیۆن ئەرکیەتی هەموو ڕێکارێک دەگرێتەبەر بۆئەوەی دەنگدەرێک بەئاسانی بتوانێت دەنگ بدات ئەنجوومەنی کۆمسیاران ئێمەی دڵنیا کردۆتەوە کە بە پاک و بێگەردی دەرئەنجامەکان ڕەنگدانەوەی ئیرادەی دەنگی دەنگدەران بێت، ئەوەی گرفتە لە هەڵبژادنەکاندا کە پەیوەستە بە پێش هەڵبژاردن یەکەم کڕینی دەنگی دەنگدەرە، دووەم بەکارهێنانی سەروەت و سامانی خەڵکە لە پروپاگەندەی هەڵبژاردن بۆیە دەبیستین ئێستا هەڵمەتێکی گشتی دابەشکردنی زەوی هەیە بەسەر فەرمانبەران کە بێگومان پەیوەندی هەیە بە هەڵمەتی هەڵبژاردنەوە بەداخەوە موڵک و ماڵی گشتی لەهەڵمەتی پرۆسەی هەڵبژاردن بەکاردەهێنرێت ئێمە لە تۆڕی چاودێری ڕێکخراوەکان ژمارەیەکی زۆری ئەو پێشێلکاریانەمان تۆمار کردووە، خاڵی سێیەم ناچارکردنە بە دەنگدان بەداخەوە ئەو دیاردەیە بەزەقی لە هێزەکانی پۆلیس و پێشمەرگەدا هەیە کە جۆرێک لە فشاری تێدایە لە فەرمانگەی حکومی فەرمانبەر وەکو هەر هاوڵاتیەک هەڵبژاردن بۆ ئەو مافە ئەرک نییە بۆیە ناچارکردنی خەڵک یان بڵاوکردنەوەی هەندێک پرپاگەندە کە مووچە نادرێت کە پروپاگەندەی ناڕەوایە و ناڕاستە بەهیچ شێوەیەک کامێرا لەسەر سندوقی دەنگدان نییە.