زانایانی چین دەڵێن توانیویانە لە خۆڵی مانگ ئاو بەرهەمبهێنن

Your browser doesn’t support HTML5

کۆمەڵێک توێژەر لە ئەکادیمیای زانستی چین دەڵێن بە سەرکەوتویی توانیوانە بڕێکی باش ئاو بەرهەمبهێنن لەو خۆڵەی کە ساڵی 2020 لە سەر ڕووگەی مانگ کۆکرایەوە و هێندرایەوە بۆ سەر زەوی. تاقیکردنەوەکە هیوایەکە بۆ دابینکردنی ئای خواردنەوە بۆ ئەو مرۆڤانەی لە داهاتوودا لەسەر مانگ جێگیردەکرێن.