شوێنی فێستیڤاڵی موسیکی نۆڤا کە حەماس 364کەسی تێدا کوشتووە دەبێتە شوێنێک بۆ نوێژ و نزاکردن

Your browser doesn’t support HTML5

لە کاتێکدا ئیسرائیل نزیک دەبێتەوە لە ساڵیادی هێرشەکەی حەوتی مانگی دەی حەماس، کە بووە هۆی هەڵگیرسانی شەڕی غەززە، شوێنی فێستیڤاڵی موزیکی نۆڤا بووەتە شوێنێکی نوێژ و نزاکردن. ئەوە ئەو شوێنەیە کە حەماس 364 گەنجی تێدا کوشت و 44 کەسیشی بە بارمتە گرت.