یەکەم دیبەیتی کاندیدانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە فیلادلفیا ڕەنگە بۆ دەنگدەران شتێکی سەرەکی بێت

Your browser doesn’t support HTML5

لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکادا، کاندیدی پارتی کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا، دانۆڵد ترەمپ، ئێوارەی سێشەممە لەگەڵ ڕکابەرەکەی لە پارتی دیموکرات، کاملا هێرس، لەسەر پرسەکانی وەک لەباربردنی منداڵ، کۆچبەری و سیاسەتی دەرەوە، گفتوگۆیان کرد.