سەرۆکی ئۆکرانیا و چەند سەرچاوەیەک دەڵێن، ڕووسیا بە موشەکە لە کەشتییەکی بارهەڵگری داوە کە گەنمی بارکردبوو تاوەکو لە ڕێگەی دەریای ڕەشەوە بیبات بۆ وڵاتی میسڕ.
ڤلۆدیمیر زێلێنسکی ڕۆژی پێنجشەممە لە ڕێگەی پێگەکەی لە ئێکس نووسیویەتی، ڕووسیا ئەمشەوە دەریای ڕەش لە کەشتییەکی بارهەڵگری داوە کە گەنمی لە ئۆکرانیاوە بارکردووە تاوەکو بۆ میسڕی بەرێت، بۆیە داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات کاردانەوەی لە بەرامبەر ئەم هێرشەی ڕووسیا هەبێت.
Russian missile against a wheat cargo bound for Egypt. Tonight, Russia launched a strike on an ordinary civilian vessel in the Black Sea right after it left Ukrainian territorial waters. Fortunately, there were no casualties, according to preliminary reports.Ukraine is one of… pic.twitter.com/nNCqNDVfJV
— Volodymyr Zelenskyy / Володимир Зеленський (@ZelenskyyUa) September 12, 2024
زێڵێنسکی دەشڵێت وڵاتەکەی خۆراک بۆ دەیان وڵات لە سەرانسەری جیهان دابین دەکات، بە تایبەتی وڵاتانی ئەفریکا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
هێزی دەریایی ئۆکرانیا ئەویش لە ڕاگەیاندنێکدا باسی لەوە کرد کەشتی ئایا AYA لە کاتژمێر 11:03 ی شەوی چوارشەممە بە موشەکێکی کروز لێدراوە و زیانێکی زۆری بەرکەوتووە. ئاماژەی بۆ ئەوە کرد گەنمی لە بەندەری چۆرنۆمۆرسکی ئۆکرانیاوە Chornomorsk بارکردبوو و بە ڕێکەوتبوو بۆ میسڕ.
لەوەتای لە ساڵی 2022 وە ڕووسیا شەڕی دژی ئۆکرانیا دەستپێکردووە نرخی دانەوێڵە لەسەر ئاستی جیهانی بەرزبووەتەوە، بەو پێـیەی ئۆکرانیا یەکێکە لەو وڵاتانەی بڕێکی زۆر دانەوێڵە هەناردەی وڵاتان دەکات.
سەرچاوە/ بەشێک لە زانیارییەکان لە ئاژانسی هەواڵی فڕانس پرێس وەرگیراوە.