دوای 8 ساڵ لە قەدەغەکردن کۆنسێرتێکی شیعر و مۆسیقا بە زمانی کوردی لە وان بەڕێوەچوو

Your browser doesn’t support HTML5

دوای 8 ساڵ لە قەدەغەکردن، بەرنامە و کۆنسێرتێکی کوردی بە ناوی "چیرۆکی مۆسیقی" لە ناوەندی شاری وان بەڕێوەچوو. چیرۆک نووس ئایهان ئێرکمەن هاتە سەر شانۆ و ژمارەیەک چیرۆکی بە زمانی کوردی خوێندەوە.