سۆران خاتری
هاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوە لە دووهەمین ساڵیادی گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی دوای دەستبەسەرکردنی لە لاێەن پۆلیسی ئەخلاقی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، هێزە ئاسایشییەکانی ئێران دەیان کەسیان لە شارە کوردییەکان دەستبەسەر کردووە و هێزیان لەو شارانەدا بڵاوە پێکردووە.
زۆربەی ئەو کەسانە لەو شارانە دەستبەسەرکراون کە دوو ساڵ پێش ئێستا خۆپیشاندانی گەورەیان تێدا ئەنجام درا، لەوانە مەهاباد، سنە، کامێران، بۆکان، دیواندەرە، دێولان، شنۆ، جووانڕۆ و ئیلام و چەند شارێکی دیکە.
لە دوو هەفتەی ڕابردوو دەیان کەس لە ئەم شارانە لە لاێەن هێزە ئاسایشییەکان دەستبە سەر کراون. هەڕەشەش لە دەیان کەسی دیکە کراوە کە نابێت لە هیچ چالاکییەکی ساڵیادی کۆژرانی ژینا ئەمینی بەشداری بکەن.
لە نوێترین دەستبەسەرکردنەکاندا، خەڵک لە دیواندەرە مازیار موردای و پدرام حوسەینی دەستبەسەر کراون.
لە بانە دەرهێنەرێکی بە ناو بانگی شارەکە بە ناوی رەزا عەلایی دەستبەسەر کراوە .
ڕێکخراوانی مافی مروڤ دەڵین هێزی ئاسایش لەو شارانەدا بڵاوەیان پێکراوە. بە گۆێرەی ئەو ڕێکخراوانە لە شارەکانی دیکەوە وەکو ورمێ و هەمەدان هێزی ئاسایشی هێنراوەتە بۆ سنە و مەهاباد.
هەزاران کامێرای چاودێریش لە چەند مانگی ڕابردوودا لەو شارانەدا دانراوەن.
لە سەقز بۆ ئەوە خەڵک نەتوانن رۆژی یەکشەممە لە دووەمین ساڵیادی ژینا ئەمینیدا چالاکی بکەن، ئاوی بەنداوی چرا بەردرواەتەوە و ڕێگاکان بۆ گۆڕستانی ئایچی داخراون.
لە لایەکی دیکەوە دایک و باوکی ژینا ئەمینی دەڵێن دووهەمین ساڵیادی کۆژرانی کچەکەیان بەڕێوە دەبەن.
حزبەکانی کوردستانی ئێران و هەروەها ڕێکخراوە مەدەنییەکان داوایان لە خەڵک کردووە ڕۆژی یەکشەممە مان بگرن و دووکان و بازاڕەکان دابخەن.
Your browser doesn’t support HTML5