بەریتانیا و ئەڵمانیا بەشێک لە فرۆشتنی چەک بە ئیسرائیل ڕادەگرن و داوای ئاگربەست لە غەززە دەکەن

Your browser doesn’t support HTML5

لەگەڵ نزیکبوونەوەی ساڵیادی هێرشی سنووربەزاندنی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە 7ی مانگی دەی ڕابردوو، زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپی بانگەوازەکانیان بەهێزتر دەکەن بۆ ئەوەی ئیسرائیل کۆتایی بە هێرشەکانی بۆ سەر ئامانجەکانی بزووتنەوەی حەماس لە غەززە بهێنێت، ئەمەش لەکاتێکدایە کە ترسی زیاتر لە کوژرانی خەڵکی سڤیل هەیە.