فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا هێرشی ئاسمانی دەکاتە سەر چەندین کەمپی داعش لە سوریا

فەرماندەیی ناوەندیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا (سێنتکام) ڕۆژی شەممە 12ی مانگی دە ڕایگەیاند چەند بنکەیەکی تاقمی داعشیان لە سوریا لە ڕۆژی هەینیدا بە هێرشی ئاسمانی کردووەتە ئامانج.

سێنتکام ئاماژەی بەوەشکردووە ئەم هێرشانە توانای داعش بۆ پلاندانان و ڕێکخستن و جێبەجێکردنی هێرشەکان لە دژی ئەمەریکا و هاوبەش و هاوپەیمانەکانی و هەروەها خەڵکی مەدەنی ناوچەکە و دەرەوەی وڵات تێکدەدەن.

سێنتکام بە ئاماژەدان بە هەڵسەنگاندنەکانی پەیوەست بە زیانەکانی داعش، جەختی لەوە کردەوە کە هیچ هاووڵاتییەکی مەدەنی لە هێرشەکانی دوێنێدا زیانیان پێنەگەیشتووە.

فەرماندەیی ناوەندیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەشکردووە دواتر ئەنجامی کۆتایی هەڵسەنگاندنەکان ڕادەگەیەنن.