سەندیکاکان ڕۆڵێکی بەهێزیان هەیە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمساڵی ئەمەریکادا

Your browser doesn’t support HTML5

لە سەرانسەری وڵاتدا، نزیکەی 14 ملیۆن دەنگدەر ئەندامی سەندیکاکانن کە ڕێکخراوی کرێکاران بۆ پاراستنی مافەکانیان دامەزراون. هەرچەندە ئەندامانی سەندیکاکان بەشێکی بچووکی دەنگدەرانی ئەمەریکا پێکدەهێنن، بەڵام کاندیدەکانی سەرۆکایەتی بە پەرۆشەوە داوای پشتیوانییان دەکەن.