تورکیا زنجیرەیەک هێرشی کردووەتە سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا

Qamishli attack

سوپای تورکیا زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی لە سەرانسەری باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە کاتژمێر 10ی شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە بە کاتی قامیشلۆ دەستپێکردووە.

هێرشی یەکەم لە شارۆچکەی تلرەفەتی سەر بە حەلەب ڕوویداوە. بەپێی سەرچاوەیەکی تەندروستی لەوێ، لە ئەنجامی ئەو هێرشە دوو کەسی سڤیل کوژراون و 7ت ترتش بریندار بوون.

لە کۆبانێش ناوەندێکی هێی ئاسایشی ناوخۆ بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کرایە ئامانج، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زیانێکی گیانی ڕانەگەیەندراوە.

دوای هێشی یەکەم ، جارێکی دیکە بازگەی ئاسایش لە کۆبانی کرایەوە ئامانج.

بە هەمان شێوە هێڵی جیاکردنەوەی ناوچەی نێوان هەسەدە (هێزەکانی سوریای دیموکراتیک) و سوپای تورکیا لە مەنبەج بە موشەک کراوەتە ئامانج. تا ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە زیانەکان دیاری نەکراون.

هەروەها ناوچەی ڕۆژئاوای گرێسپی تۆپباران کراوە و گوندەکانی ئوم کێف و دەوروبەری کراونەتەو ئامانج.

لە گوندی مێرگا میرا لە دێرک هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کراوە.

لە قامیشلۆ تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە 3 هێرش لە ناوەندی شار ڕووی داوە و 2 لەو هێرشانە ناوەندە ئاسایشییەکانی کردووەتە ئامانج.

Your browser doesn’t support HTML5

هێرشی تورکیا بۆ سەر دەزگای ئاسایشی لە ڕۆژهەڵاتی شاری قامشلۆ

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی تەندروستی، 3 کەس گیانیان لەدەستداوە، بەبێ ئەوەی ناسنامەی قوربانییەکان دیاری بکات.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ هیچ لێدوانێکیان لەبارەی هێرشەکانەوە نەداوە.

میدیاکان یتورکیا لە زاری سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگری تورکیاوە بڵاویانکردووەتەوە کە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانییان بۆسەر بنکەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە سوریا و عێراق دەستپێکردووە.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، ئەمشەو 32 خاڵیان لە سوریا و عێراق کردووەتە ئامانج.

هێرشەکانی تورکیا دوای هێرشێکی کوشندە دێت بۆ سەر کارگەیەکی پیشەسازی فڕۆکەوانیی تورکیا (TUSAS) لە ئانکەرە.

تا ئێستا هۆکارەکان و ئەوانەی بەرپرسیان لە ئەنجامدانی هێرشەکەی ڕۆژی چوارشەممەی ئانکەرە ڕوون نین. تا ئێستا هیچ لایەنێکیش بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

لە کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتەدا، هێرشەکان بەردەوامن.