ئەمەریکا پێیوایە بەشێک لە سەربازانی کۆریای باکور لە هەرێمی کورسکی ڕووسیا بوونیان هەیە

دوو کاربەدەستی ئەمەریکایی دەڵێن ئەمەریکا لەو باوەڕەدایە کە هەندێک لە سەربازانی کۆریای باکور لە هەرێمی کورسکی ڕووسیا بوونیان هەیە، ئەمەش ڕؤژێک دوای هەڵسەنگاندنێکی ناتۆ کە بوونی ئەو سەربازانە لە هەرێـمی کۆرسک پشتڕاست دەکاتەوە.

ئەو بەرپرسانە کە نەیانویست ناویان ئاشکرا بکرێت، ئاماژەیان بەوە نەکرد کە هێزەکانی کۆریای باکور چی دەکەن لە کورسک، بەرپرسێکیش دەڵێت ڕوون نییە چۆن هاوکاری ڕووسیا دەکەن.

پنتاگۆن ڕۆژی دووشەممە ڕەتیکردەوە هەڵسەنگاندنی ناتۆ پشتڕاست بکاتەوە کە باس لەوە دەکات هەندێک یەکە سەربازییەکانی کۆریای باکور لە ناوچەی کورسک جێگیرکراون.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز