مەزڵوم عەبدی پیرۆزبایی لە ترامپ دەکات

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک پیرۆزبایی لە دانۆڵد ترامپ دەکات پاش ئەوەی کە لە هەڵبژاردنەکانی ڕۆژی سێشەممەدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

عەبدی ڕۆژی چوارشەممە لە تویتێکدا دەڵێت " چاوەڕێی پێکەوە کارکردن دەکەم وەک لە ڕابردوودا کردوومانە، ئامادەین بۆ بەهێزکردنی هاوبەشیمان و دابینکردنی سەقامگیری بۆ ناوچەکە."

واشنتن هێزه کانی سوریای دیموکراتیک کە لەلایەن کوردەوە سەرکردایەتی دەکرێت بە هاوپەیمانێکی گرنگلە شەڕی دژ بە داعش دەزانێت و پشتیوانی ڕاهێنان و هەواڵگری و لەشکرییان دەکات.

لە ئێستادا نزیکەی هەزار سەربازی ئەمەریکایی لە سوریا هەن، لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کورد، هەندێکجاریش کشانەوەیان لە بەرنامەی کاردایە و ترەمپیش لە ماوەی سەرۆکایەتیەکەیدا بڕیارێکی لەو شێوەیەی دا، بەڵام دوای کاردانەوەکان لەو بڕیارە گەڕایەوە.