کامڵا هێرس لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە ترامپ دەکات

ڕۆژی چوارشەممە هێرس پەیوەندی بە دانۆڵد ترامپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکاوە کرد و پیرۆزبایی لێکرد بەهۆی بردنەوەی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی 2024دا.

یەکێک لە یاریدەدەرە باڵاکانی کامڵا هێرس ڕایگەیاندووە کە هێرسی دیموکرات لەگەڵ ترامپدا باسیان لە گرنگی گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات و گرنگی ئەوەی کە ترامپ ببێت بە سەرۆکی هەمو ئەمەریکاییەکان کردووە. هەروەها پشتڕاستیشی کردەوە کە هاریس دواتر چوارشەممە وتارێک لە زانکۆی هاوەرد پێشکەش دەکات.

سەرچاوە: پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە کۆشکی سپی