لە دانیشتنی دادگای دۆسیەی نارین گوراندا، هیچ کام لە تۆمەتبارەکان دانیان بەوەدا نەنا کە ئەو منداڵەیان کوشتووە
Your browser doesn’t support HTML5
یەکەمین دانیشتنی دادگا بۆ دۆسیەی کوشتنی نارین گورانی تەمەن هەشت ساڵ لە رۆژی پێنجشەممەوە دەستیپێکرد و ماوەی سێ ڕۆژی خایاند. چوار تۆمەتباری سەرەکی دۆسیەکە کە بە سزای قورسی زیندانی هەتاهەتایی دادگایی دەکرێن، بریتین لە دایک و مام و براکەی نارین لەگەڵ دراوسێیەکیان کە تۆمەتبارن بە کوشتنی نارین.