ئەمەریکا هێرشێک بۆ 'بەرگریکردن لە خۆ' لە سوریا ئەنجام دەدات

پەنتاگۆن ڕایگەیاند، سوپای ئەمەریکا ڕۆژی سێشەممە هێرشێکی بۆ "بەرگریکردن لە خۆ" لە ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامداوە و چەندین سیستەمی چەکی لەناوبردووە. هێرشەکە پەیوەندی بە پێشڕەوییەکانی گرووپە چەکدارەکان لەو وڵاتە نییە.

وتەبێژی پەنتاگۆن، جەنەڕاڵ پات ڕایدەر بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند سوپای ئەمەریکا هێرشی کردووەتە سەر سیستەمی چەک و سێ مووشەکهاوێژ و تانکێکی T-64 پاش ئەوەی مووشەک ئاڕاستەی سوپای ئەمەریکا کراون لە دەوروبەری شوێنی پشتیوانی سەربازی فورات و "هەڕەشەیەکی چاوەڕوانکراو بوون بۆ سەر ئەمەریکا و هێزەکانی هاوپەیمانان".

ڕایدەرگوتیشی: "ئەم هێرشانە بە مەبەستی بەرگریکردن بوون و سەرکەوتوو بوون لە نەهێشتنی هەڕەشەی چاوەڕوانکراو لەسەر کارمەندانی ئەمەریکا و پەیوەندیی بە هیچ چالاکیەکی فراوانترەوە لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا لەلایەن گروپەکانی دیکەوە نەبووە."

گوتیشی ئەمەریکا هەوڵ دەدات بزانێت کە کێ هێرشەکانی دژی هێزەکانی ئەمەریکا ئەنجامداوە، بەڵام گوتی هێزەکانی سەر بە ئێران لە ڕابردوودا لەو ناوچەیەدا هێرشیان ئەنجامداوە. رایدەر گوتیشی هێزە سەربازییەکانی سوریاش لەو ناوچەیەدا بوونیان هەبوو.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز