نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووکان بۆ عێراق بە ئەرێنی باسی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
Your browser doesn’t support HTML5
محەمەد ئەلحەسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، ڕۆژی هەینی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکاندا وتارێکی سەبارەت بە دۆخی عێراق پێشکەش کرد. لەو وتارەدا ئاماژەی بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەو دواییەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کرد و بە بەرەوپێشچوونێکی ئەرێنی ناودێری کرد.