ئەڵمانیا دەڵێت بەپێی کردەوەکان بڕیار لەسەر سەرهەڵداوانی سوریا دەدات

ئاڵمانیا ڕایگەیاندووە، بەپێی کردەوەکانی لە حکومەتی داهاتوودا، بڕیار لەسەر گروپی چەکداری سوریا، هەیئەت تەحریر ئەلشام (HTS) دەدات.

سێباستیان فیشەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەیئەت تەحریر ئەلشام "بە دڵنیاییەوە ڕۆڵی لە داهاتووی سوریادا دەبێت".

هەیئەت تەحریر ئەلشام گروپێکە کە لە سەرەتادا پەیوەندی بە قاعیدەوە هەبووە، ئێستا لەلایەن حکومەتەکانی ڕۆژئاواوە وەک گروپێکی تیرۆریستی لێی دەڕوانرێت، بەڵام خۆی دەڵێت هیچ پەیوەندییەکی بە ئەلقاعیدەوە نەماوە.

فیشەر وتیشی گروپەکە ساڵانێک لەمەوبەر لەگەڵ قاعیدە جیابووەوە و پیلانی "رێڕەوێکی جیاواز"ی دانا. گوتیشی "لە مانگ و ساڵانی ڕابردوودا هەوڵی داوە خۆی لە پاشخانە جیهادییەکەی دوور بخاتەوە و هەروەها پێکهاتە مەدەنییەکانیش بنیات بنێت".

ڕایشیتەیاند کردەوەکانی HTS بەتایبەتی چۆنیەتی مامەڵەکردنی لەگەڵ هاووڵاتیانی مەدەنی و کەمینەکان، ڕۆڵی ئەو لە داهاتووی سوریادا دیاری دەکات.

گوتیشی لە ئیدلب کە باکووری ڕۆژئاوای سوریا کە گروپەکە لەوێ دەسەڵاتدار بوو هیچ دیموکراسییەک نەبوو " خەڵک بە هۆی بیروڕای ناکۆکی و ڕەفتاری ناکۆکیش زیندانی کران."

ئۆلاف شۆڵز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ڕووخانی حکومەتی ئەسەدی بە "هەوالێکی خۆش" ناوبرد، بەڵام نیگەرانی خۆی لە هێزە توندڕەوەکانی نێو یاخیبووان دەربڕی. جەختی لەسەر پێویستی یاسا و ڕێسا لە سوریا و پاراستنی کەمینەکان کردەوە. ئەڵمانیا نزیکەی یەک ملیۆن پەنابەری سوریای تێدایە.

سەرچاوە: فرانس پرێس