ڕێبەری داعش لە سوریا لە هێرشێکی ئاسمانی ئەمەریکادا دەکوژرێت

ناوەندی فەرماندەیی لەشکری ئەمەریکا (CENTCOM) ڕادەگەیەنێت ڕێبەری داعش ئەبو یوسف لە هێرشێکی ئاسمانی ئەمەریکا لە ناوچەیەکی پارێزگای دێرەزوری سوریا کرایە ئامانج، و لە ئەنجامدا ئەبو یوسف و ئەندامێکی دیکەی داعش کوژراون.

CENTCOM لە ڕاگەیاندنەکەی ڕۆژی هەیندا دەڵێت ئەم هێرشە ئاسمانییەی کە ڕۆژی پێنجشەممە ئەنجام دراوە "بەشێکە لە پابەندبوونی بەردەوامی ئەمەریکا لەگەل هاوبەشەکانی لە ناوچەکەدا بۆ تێکدان و لەناوبردنی هەوڵەکانی تیرۆرستان بۆ پلاندارشتن و خۆڕێکخستنەوە بە ئامانجی هێرشکردنە سەر خەڵکی سیڤیل و لەشکری ئەمەریکا و هەروەها هاوپەیمان و هاوبەشەکانمان لە ناوچەکە و دەرەوەش."

ئەم هێرشە لە ناوچەیە ئەنجام دراوە کە پێشتر لە ژێر کۆنترۆڵی ڕژێمی سوریا و ڕووسیا بووە.

لەشکری ئەمەریکا جەختیش لەوە دەکاتەوە " ئەمەریکا بەکارکردن لەگەڵ هاوپەیمانەکانی و هاوبەشەکانی لە ناوچەکەدا ڕێگە بە داعش نادات ئەم دۆخەی ئێستای سوریا بقۆزێتەوە بۆ سەرلەنوێ سەرهەڵدانەوەی."

دەشڵێت " ئامانجی داعش ئازادکردنی ئەو نزکەی 8 هەزار ئەندامەیەتی کە ئێستا لە زیندانەکانی سوریادان."

ژەنەڕاڵ مایکل ئێرک کۆرێڵا فەرماندەی سێنتکۆم دەڵێت هەموو سەکردە و ئەندامەکانی داعش بە توندی دەکەنە ئامانج بەوانەشەوە کە هەوڵ دەدەن لە دەرەوەی سوریاش کاری تیرۆرستی بکەن.