منداڵانی کوردستان بووکە بەبارانێ دەکەن بۆ ئەوەی باران ببارێت
Your browser doesn’t support HTML5
لەکاتی دواکەوتنی بارانبارین یان وشکەساڵی، منداڵانی کورد وەک نەریتێکی کۆن کۆدەبنەوە و بوکە بەبارانێ دەکەن بۆ ئەوەی باران ببارێت. خەڵکیش شیرینی و پارەیان بەسەردا دابەش دەکەن و ئاو پرژێنیان دەکەن. بەتەمەنەکانیش نزا دەکەن نزای منداڵان ببێتە ڕاستی و دەشت و دەر و کانیاوەکان ببوژێنەوە بەبارینی باران.