بەرپرسان و دەسەڵاتی دادوەری ناوخۆ دەڵێن کچێکی تەمەن 11 ساڵ لە باخچەی ماڵەکەیدا لە شاری بریتانی ڕۆژئاوای فەڕەنسا بە فیشەک کوژراوە، ئەمەش دوای چەندین ساڵ لە ناکۆکی نێوان دراوسێکان لەسەر زەوی.
دەسەڵاتی دادوەری وتی خێزانەکە چێژییان لە ئێوارەیەکی گەرم وەرگرتووە لە باخچەکەیاندا لە گوندی سەینت هێربۆت لە نزیک کویمپەر، لەو کاتەدا دراوسێیەکیان کە هۆڵەندییە چەند جارێک تەقەی لێکردوون.
وتیشی دایک و باوکی کچەکە بریندار بوون، برینەکانی باوکی سەختن و مەترسییان لەسەر ژیانی دروست کردووە. کچی دووەمی خێزانەکە کە تەمەنی هەشت ساڵە بریندار نەبووە بەڵام توشی شۆک بووە.
ئۆفیسی دەسەڵاتی دادوەری کویمپەر لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " بەڵگە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەدەن دراوسێی قوربانییەکان، زیندانییەکی هۆڵەندی تەمەن 71 ساڵە، لە ناکاو بە چەکەوە دەرکەوتووە و چەند فیشەکێکی بە ئاڕاستەی قوربانییەکان تەقاندووە... دواتر گەڕاوەتەوە بۆ ماڵەکەی خۆی بۆ لای خێزانەکەی."
کاتێک پۆلیس لە ماڵەکەی خۆیدا هێنایانە دەرەوە، پیاوە هۆڵەندییەکە خۆی داوە بە دەستەوە.
دەسەڵاتی دادوەری وتیشی پاڵنەری هێرشەکە هێشتا نەزاندراوە بەڵام دوو خێزانەکە چەندین ساڵە ناکۆکییان هەیە سەبارەت بە پارچەیەک زەوی کە دەکەوێتە نێوان موڵکەکانی دوو خێزانەکەوە.
ئۆفیسی دەرەوەی بەڕیتانیا وتی یارمەتی خێزانە بەڕیتانییەکە دەدات و ڕاوێژییان لەگەڵدا دەکات.
سکرتێری نزیکترین بەڕێوبەرایەتی لە پلۆنیڤیز دو فاو، ڕیجین گیولۆی وتی خێزانە بەڕیتانییەکە ماوەی پێنج ساڵە لەو ناوچەیەدا دەژین و دراوسێ هۆڵەندییەکەیان کەسێکی تایبەت بووە.
وتی " کێشەی گەڕەک بووە، کێشەکە لەسەر زەوی و خاک بووە، هیچی تر نەبووە، ئێمە هەر ئەوەندە دەزانین. گوندەکە توشی شۆک بوون."
تەقەکردنەکە چەند ڕۆژێک دوای ئەوە دێت لە هێرشێکدا بە چەقۆ لە شارۆچکەی ئارامی شاخاوی ئانیسی فەڕەنسا چوار منداڵی ساوا و دوو پیاو بریندار بوون.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز