بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی باشووری ڕۆژئاوای ئەڵمانیا دەڵێت دوو ئەفسەری پۆلیسی ئەڵمانیا لە ماوەی ئەرکێکی ڕۆتینی هاتوچۆدا تەقەیان لێکراوە و کوژراون.
پۆلیس وتیشی دواتر دوو کەس بەهۆی پەیوەندییانەوە بە کوشتنەکانەوە دەستگیرکراون.
پۆلیسی ویلایەتی ڕاینیلاند پالاتینات لە بەیاننامەیەکدا وتی یەکێک لە گومانلێکراوەکان تەمەنی 38 ساڵە و ڕادەستی دادگایەک دەکرێت لە شاری کایسەرسلۆتێرنی باشووری ڕۆژئاوای ئەڵمانیا. ئاماژەشی بەوەدا پیاوەکە هیچ زانیارییەکی لەسەر بابەتەکە نەداوە.
وتیشی پۆلیس پیاوێکی دیکەی تەمەن 32 ساڵیان دەستگیرکردووە و لێکۆڵینەوە لە تێوەگلانی دەکرێت لە تاوانەکەدا.
گۆڤاری شپیگڵ وتی هەردوو گومانلێکراوەکە هاوڵاتی ئەڵمانین.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز