ژه‌نه‌ڕاڵ ریچارد مایه‌رز ده‌ڵێت هێزه‌کانی ئه‌مریکا کرداری زیاتری چه‌کداره‌ کورده‌کانی تورکیا له باکوری عێراق ده‌بینن

کاربه‌ده‌ستێکی باڵای له‌شکری ئه‌مریکا نیگه‌رانی خۆی نیشانداوه‌ به‌رامبه‌ر به‌ کاری توندوتیژییانه‌ی گروپی جه‌نگاوه‌ره‌ کورده‌کانی تورکیا له ناو خاکی عێراق.

سه‌رۆکی ستونه‌ له‌شکرییه‌کانی ئه‌مریکا – ژه‌نه‌ڕاڵ ریچارد مایه‌رز له‌ ماوه‌ی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ واشنتۆنی پایته‌خت گوتی هێزه‌کانی ئه‌مریکا کرداری زیاتری چه‌کداره‌ کورده‌کانی تورکیا له باکوری عێراق ده‌بینن.

ژه‌نه‌ڕاڵ مایه‌رز هۆشداری له‌ دژی ئه‌م جۆره‌ کارانه‌دا و گوتی به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ ناکرێن و هێزی ئه‌مریکی له‌سه‌ر ئه‌و کێشه‌یه‌ کار ده‌کات. هه‌روه‌ها به‌ڕێز مایه‌رز گوتی تورکیا پێویسته‌ ده‌ست بکات به ووتوێژکردن له‌گه‌‌ڵ حکومه‌تی عێراق بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشه‌یه‌ بکات. له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌،

تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستپێکردنی هه‌ڵمه‌تێکی گه‌ڕان به شوێن ئه‌ندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان له‌ ناو خاکی عێراقدا ئه‌نجامدا.