چوار سه‌ربازی ئه‌مریكی له باشووری ئه‌فغانستان ده‌كوژرێن

له ئه‌‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له باشووری ئه‌فغانستان چوار سه‌ربازی ئه‌مریكی كوژراون و سێی تریش بریندار بوون.

كاربه‌ده‌ستانی له‌شكری ئه‌مریكی ده‌لێن بۆمبه‌كه له كه‌نار شه‌قامێك دانرابوو له كاتی ئۆپه‌راسیۆنێكی له‌شكری له‌ دژی چه‌كداران له هه‌رێمی زابول ته‌قیه‌وه.

شایانی باسه له‌‌م دواییه شه‌رولێكدانی توند له‌و ناوچه‌یه رویداوه‌و زیاتر له دوو سه‌د چه‌كدار كوژراون.

هاوكات له باشووری قه‌نده‌هار كاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغانی ده‌لێن مه‌لایه‌كی ناودار، كه پیشتیوانی حكومه‌تی ده‌كرد، له لایه‌ن چه‌كدارانی گومانلێكراوی تالیبان كوژرا. مه‌لا عه‌بدوللا مه‌‌له‌‌نگ له‌گه‌ل هاوكارێكی به‌ره‌و مزگه‌فت ده‌رۆیشت له‌وكاته‌ی چه‌ند چه‌كدارێك به سواری مۆتۆرسایكل ته‌قه‌یان لێكرد و كوشتیان.