سه‌رۆك بوش جارێكی تر سه‌ردانی كه‌ناری كه‌نداوی مه‌كسیكی ئه‌مریكا ده‌كاته‌وه

سه‌رۆك بوش جارێكی تر سه‌ردانی كه‌ناری كه‌نداوی مه‌كسیكی ئه‌مریكا ده‌كاته‌وه‌ له كاتێكدا كه‌ ناوچه‌كه مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ جارێكی تر شه‌پۆلێكی تری گه‌وره‌ی با و باران ببێته‌وه‌ ته‌نها له سێ هه‌فته‌ دوای زریانی كاترینا.

به‌ڕێز بوش بڕیاره‌ هه‌واڵی تازه‌ی ده‌رباره‌ی زریانی نوێی ریتا پێ ڕابگه‌یه‌ندرێت دوای گه‌یشتنی بۆ نیو ئۆرلینز كه له‌‌وێ سه‌ردانی ئه‌و ناوچانه‌ ده‌كات كه سه‌رقاڵی كاری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ن. هاوكات، شه‌هره‌داری نیوئۆرلینز پلانی گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی ڕاگرت كه‌ دوای كاره‌ساتی كاترینا شاره‌كه‌یان چۆڵكردبوو.

ئه‌م بڕیاره‌شی به‌هۆی مه‌ترسی لێدانی زریانی ریتا له‌و ناوچانه‌دا. كاربه‌ده‌ستان هۆشدارییان داوه‌ كه نیوئۆرلینز جارێكی تر لافاو ده‌یگرێته‌وه‌ به‌‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی شه‌پۆله‌كانی ده‌ریا له ئه‌‌نجام ئه‌و بارانه‌ زۆره‌ی كه ناوچه‌كه‌ ده‌گرێته‌وه‌.