سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت له‌شكری عێراقی به‌ شێوه‌یه‌كی زیاتر توانای به‌رهه‌ڵستیكردنه‌وه‌ی یاخیبوانیان هه‌یه‌

سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت هێزه‌كانی ئاسایشی عێراقی له‌ به‌رهه‌ڵستیكردنه‌وه‌ی یاخیبوان ڕۆژ به ڕۆژ توانایان زیاترێك ده‌بێت.

سه‌رۆك ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له ماوه‌ی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی و دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكی دۆناڵد ڕامسڤڵد و دوو ژه‌نه‌ڕاڵی باڵای تری ئه‌مریكی پیته‌ر په‌یس و ده‌یڤد پێتراس ئه‌م تێبینیانه‌یدا. به‌ڕێز بوش گوتی ئه‌و خۆشخاڵ بووه‌ به بیستنی ئه‌وه‌ی كه سێ هه‌زار سه‌ربازی عێراقی به‌شدارییان له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌ ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا له‌ خۆرئاوی عێراق كردووه‌ كه له‌ دژی یاخیبوان ئه‌نجامدرا.

هه‌روه‌ها گوتیشی له‌ سه‌دا 30 ی سه‌ربازه عێراقیه‌كان ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌م جۆره‌ ئۆپه‌راسیۆنانه‌یان كردووه‌ به به‌شداری سه‌ربازه‌ ئه‌مریكیه‌كان. به‌ڕێز بوش دووپاتیشی كرده‌وه‌ كه‌وا سه‌ربازه‌ ئه‌مریكیه‌كان هه‌تاوه‌كو به ته‌واوه‌تی ڕاهێنان به سه‌ربازه ‌عێراقیه‌كان نه‌كه‌ن، به‌ره‌و ووڵات ناگه‌رێنه‌وه‌.

كاربه‌ده‌ستانی له‌شكری ئه‌مریكیش له هه‌فته‌ی ڕابووردودا به كۆنگرسیان ڕاگه‌یاند كه‌وا ته‌نها یه‌ك له 100 به‌تالیۆنه‌كانی له‌شكری عێراقی توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ كه سه‌ربه‌خۆیان و بێ پشتگیری ئه‌مریكیه‌كان بجه‌نگێن.