دوو گفتوگۆ سه‌باره‌ت به دادگایی كردنه‌وه‌ی كه‌مال سه‌ید قادر

دكتۆر كه‌مال سه‌ید قادر كوردێـكی عێراقه‌ و ناسـنامه‌ی نه‌مساویشی هه‌یه‌. له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كانی ئینته‌رنێت چه‌ند وتارێـكی نووسیوه‌ تیایدا ڕه‌خنه‌ی له‌ پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ ڕێبه‌رایه‌تی مه‌سعود به‌رزانی و به‌ڕێوبه‌رێـتیـیه‌كه‌ی له‌ هه‌ولێر گرتبوو، پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ هه‌ولێر ڕفێـندرابوو و زیندانی كرابوو و پاشـان 30 سـاڵ زیندانی به‌سه‌ردا درابوو.
كه‌مال سه‌ید قادر جارێـكی دیكه‌ ڕوبه‌ڕوی دادگا ده‌كرێته‌وه‌.
هاوكارمان به‌ڵێن ساڵح له‌و باره‌یه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سـه‌رۆ قادر، به‌رپـرسی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردسـتان و ئاواز سه‌ید قادر، خوشـكی دكتۆر كه‌مال به‌جیا وتووێژی له‌گه‌ڵیاندا سازكردووه‌.
بۆ گوێـبیـسـتنی وتووێژه‌كان كلیكـی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ بكه‌.
ماوه‌ی وتووێژه‌كه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆ قادر 6 خوله‌كه‌.
ماوه‌ی وتووێژه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئاواز سه‌ید قادر 4 خوله‌كه‌.