هێزه‌كانی توركیا 6 سه‌رهه‌ڵداوی كورد ده‌كوژن

كاربه‌ده‌ستان له‌ توركیا ده‌ڵێن هێزه‌كانی حكومه‌ت 6 چه‌كداری پارتی كرێـكارانی كوردستانی قه‌ده‌غه‌كراویان كوشـتووه‌ له‌ كردارێـكی سه‌ربازی له‌ ناوچه‌ی كوردنشـینه‌كان له‌ باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا.

ڕۆژی شه‌ممه‌، به‌رپـرسـانی ئاسایش گوتیان پـێـكدادانه‌كان ڕۆژی هه‌ینی ڕوویدا له‌ ناوچه‌ شـاخاویـیه‌كانی شـیرناخ نزیك سـنوری عێراق. ده‌ڵێن هێزه‌كانی كۆماندۆ به‌ پاڵپـشـتی هه‌لیكۆپته‌ره‌ جه‌نگـیـیه‌كان هێرشه‌كه‌یان پـێش چه‌ند ڕۆژێـك ده‌ست پـێـكردووه‌ به‌ مه‌به‌ستی ڕاگرتنی ئه‌و توند و تیژیـیه‌ی كه‌ له‌م دواییانه‌دا زیادی كردووه‌.

له‌شـكری توركی كرداره‌ سه‌ربازیـیه‌كانی زیاد كردووه‌ له‌ ناوچه‌ی باشوری ڕۆژهه‌ڵات پاش كوژرانی 16 كه‌س له‌ ئه‌نجامی ئه‌و پـێـكدادانانه‌ی كه‌ ڕۆژانه‌ له‌و ناوچه‌یه‌دا ڕووی ده‌دا.

ئه‌نقه‌ره‌ و وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا پارتی كرێـكارانی كوردستان یان په‌كه‌كه‌ به‌ پارتێـكی تیرۆریستی له‌ قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.

له‌ ساڵی 1984 تا ئێستا زیاتر له‌ 30 هه‌زار كه‌س كوژراون له‌وه‌ته‌ی په‌كه‌كه‌ شه‌ڕی به‌ مه‌به‌ستی جیابوونه‌وه‌ ده‌ست پـێـكردووه‌.