یاخیبوانی عێراقی بۆسه‌یان بۆ كاروانێكی پۆلیس داناوه‌ و شه‌شیان لێ كوشتون

پۆلیسی عێراقی ده‌ڵێن له‌ دره‌نگانێكی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا، یاخیبوان بۆسه‌یان بۆ كاروانێكی له‌شكری له‌ نزیك به‌غدا داناوه ‌و له‌ ئاكامدا به‌ لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ 6 كه‌سیان لێ كوشتوون و 10 كه‌سی تریشیان لێ بریندار كردوون.

ئه‌و ئه‌فسه‌ری پۆلیسانه‌ی بونه‌ته ‌قوربانی ئه‌م هێرشه، خه‌ڵكی شاری نه‌جه‌فن له باشوری عێراق.

هاوكات ئه‌فسه‌‌رێكی باڵای پۆلیسی عێراقی له‌ نه‌جه‌ف گوتویه‌تی ژماره‌یه‌ك له‌ پۆلیسه‌كانی گروپه‌كه‌ی دیار نه‌ماون كه باوه‌ڕده‌كرێت قوربانیه‌كانی ئه‌م هێرشه‌ بن.