به‌رپـرسـانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن 41 جه‌نگاوه‌ری تاڵیبان و 6 پـۆلیسی ئه‌فغانی له شه‌ڕێـكی
سه‌ختدا كوژران له به‌شی باشوری وڵاته‌كه‌یان.
ڕۆژی شه‌ممه فه‌رمانداری قه‌نده‌هار، ئه‌سه‌دوڵا خالید به په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند كه به درێژایی ڕۆژی هه‌ینی له باشوری ڕۆژئاوای شاری قه‌نده‌هار پـێـكدادان ڕوویداوه. ئه‌م شه‌ڕه یه‌كێـك بوو له به‌هێزترین پـێـكدادان كه له ماوه‌ی چه‌ندین مانـگی ڕابوردوودا ڕویداوه و ئه‌مه‌ش وه‌ڵام دانه‌وه‌یه‌كه بۆ په‌ره‌سه‌ندنی چالاكی یاخیبوان له ناوچه‌كه‌دا.
گوته‌بێژی له‌شـكری ئه‌مریكا مایك كودی ده‌ڵێت ههلیكـۆپـتهرهكانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا پـشـتیوانی ئاسمانیـیان كرد له هێزه ئه‌فغانیـیه‌كان له‌و شه‌ڕه‌دا.
فه‌رماندار خالید گوتی 9 پـۆلیس و ژماره‌یه‌كی زۆری یاخیبوانی تاڵیبان بریندار بوون ، به‌ڵام هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان هیچ زیانێـكیان پـێنهگهیشـتووه، گوتیشـی هه‌ر ڕۆژی هه‌ینی 13 كه‌س گیراون كه گومانی ئه‌وه‌یان لێ ده‌كرێت سه‌ر به تاڵیبان بن.
خالید گوتی ئه‌و هێرشه‌ی كراوه پـشتی به‌و ڕاپـۆرته زانیـاریانه به‌ستووه كه باسی له‌وه ده‌كرد یاخیبوه تاڵیبانه‌كان پـلانیان داده‌ڕشت هێرش بكه‌نه سه‌ر قه‌نده‌هار.