سه‌رۆك بوش ستایشی سه‌ركه‌وتنی سیاسی له عێراق‌دا ده‌كات

سه‌رۆک بوش سـتایشی سه‌رکه‌وتنی دامه‌زراندنی حکومه‌تێـکی یه‌کگرتووی عێراق ده‌کات، به‌ڵام هۆشداری به‌رده‌وامبوونی توندوتیژیش ده‌دات.
له‌ ووتاری هه‌فتانه‌ی ڕادیۆیی‌دا، سه‌رۆک بوش گوتی یاخیبوان په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر کرداری توندوتیژی له هه‌وڵێکدا بۆ به‌گژداچونه‌وه‌ی پرۆسه‌ی دیموکراسی له عێراقدا. هه‌روه‌ها گوتی پێکهاتنی حکومه‌تێکی یه‌کگرتووی نیشتمانی هه‌نگاوێکی گرنگی ڕێگای به‌ره‌و دیموکراسی‌یه‌، به‌ڵام هۆشداری پێکدادانی توندی له داهاتوودا و گوتی ڕۆژانی سه‌خت و به‌خت کردنمان له به‌رده‌مدایه‌.
به‌ڕێز بوش گوتیشی چه‌سپاندنی دیموکراسی له عێراقدا ووڵاته‌که‌ ده‌پارێزێت و ناهێڵێت ببێته‌ حه‌شارگه‌ی تیرۆرستان، هه‌روه‌ها وه‌ک گورزێکی دژ به‌ بیرۆکه‌ی ڕق و کینه‌ی تیرۆرستان وه‌هایه‌.

ئه‌م تێبینیانه‌ له کاتێکدا دێن که‌ ڕاوه‌رگرتنه گشتیه‌کان نیشانی ده‌ده‌ن که‌وا ڕاده‌ی پشتگیری له‌ سه‌رۆک بوش له که‌مترین ئاستدایه‌. به‌ پێی دوایترین ڕاوه‌رگرتنه‌ گشتیه‌کانی که که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌نجامیداوه‌، ڕاده‌ی پشتگیری له‌ سه‌رۆک بوش له سه‌دا 32.