ده‌سه‌ڵاتداران له تورکیا ده‌ڵێن سه‌رهه‌ڵداوێکی کورد و چوار سه‌ربازی تورک له میانه‌ی پێکدادانیکی شه‌وی هه‌ینی له‌سه‌ر شه‌ممه له نزیک سنوری عێراق کوژراون.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن پێکدادانه‌که له ناوچه‌یه‌کی شاخاوی پارێزگای شیرناک له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا ڕوویدا. تورکیا ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی زۆری ناردۆته سه‌ر سنور وه‌ک به‌شێک له هه‌ڵمه‌ته‌کانی به‌گژداچونه‌وه‌ی په‌که‌كه یاخود پارتی کرێکارانی کوردستانی قه‌ده‌غه‌کراو. به پێی کاربه‌ده‌ستانی تورکی، ئه‌ندامانی په‌که‌که به به‌رده‌وامی له سنوری عێراقه‌وه ده‌پڕنه‌وه و هێرش ده‌که‌نه سه‌ر هێزه‌کانی تورکیا و چه‌ند نیشانه‌یه‌کی تر.
په‌که‌که بۆ ماوه‌ی زیاتر له 20 ساڵه، هه‌وڵی ده‌ست که‌وتنی ئۆتۆنۆمی له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیادا ده‌دات. ئه‌م پێکدادانانه‌ش له‌وه‌ته‌ی له ساڵی 1984 ه‌وه ده‌ستی پێکردووه و تاوه‌کو ئێستا زیاتر له 30 هه‌زار که‌سیان کوشتووه.