گه‌وره كاربه‌ده‌سـتێـكی سیاسی عێراقی ده‌ڵێت خواردن به دهمهوهكردنی سـیاسـیانه له
لایه‌ن لێـپرسراوه بیانیـیهكانهوه حكومه‌تی عێراق لاواز ده‌كات و فهرههنـگی پـشـتبهستن به بـیانی زیاتر خۆشـده‌كات.
له میانه‌ی گوتارێـكدا كه ڕۆژی سێشه‌ممه له واشـنتۆن پـۆسـتدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، موه‌فه‌ق ئه‌لڕوبه‌یعی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشـتیمانی عێراقی ده‌ڵێت عێراق پـێویستی به گهشهكردنێـكه به بێ سـایه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و به‌رپـرسـێتی بڕیاره‌كانی خۆی له ئه‌سـتۆ بێت.
ڕوبه‌یعی ده‌ڵێت عێراق هیواداره تا كۆتایی سـاڵی 2008 كۆنترۆڵی ته‌واوی هه‌ردوو بواری سیاسی و له‌شـكری خۆی بكات. ده‌شـڵێت وا چاوه‌ڕوان ده‌كات ژماره‌ی هێزی سه‌ربازی ئه‌مریكا له عێراق تا كۆتایی ئه‌مسـاڵ بـگاته ژێر 100 هه‌زار سه‌رباز و تا سـاڵ و نیوێـكی تریش زۆربه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا عێراقیان جێهێشـتبێت.
هه‌روه‌ها ڕوبه‌یعی گوتیشی چوونه ده‌ره‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی بـیانی حكومه‌تی عێراق له چاوی خهڵـكـدا به هێز ده‌كات و ده‌ڵێت خه‌ڵـك وه‌ك داگیركه‌ر ده‌ڕوانه هێزه سه‌ربازیـیه‌كانی هاوپه‌یمانان نه‌ك وه‌ك هێزێـكی ڕزگاركه‌ر.
ڕوبه‌یعی گوتیشی له 18 پارێزگای عێراق چواری ئێسـتا له ژێر ده‌ستی حكومه‌ته‌كه‌ی خۆیه‌تی. گوتیشی نزیكه‌ی 9 ی تریش ئاماده‌ن.