هێزه‌ عێراقـیـیه‌كان خۆیان بۆ كۆنتڕۆڵـكردنی پارێزگای مه‌یسان ئاماده‌ ده‌كه‌ن

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقی هوشـیار زێباری ده‌ڵێت هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌ نیازن كۆنـتڕۆڵی پارێزگای مه‌یسـان له‌ باشوری عێراق بده‌نه‌وه‌ ده‌ست هێزه‌ عێراقـیـیه‌كان.

ڕۆژی سـێشه‌ممه‌، به‌ڕێز زێباری له‌ له‌نده‌ن ئه‌م تێـبیـنی‌یانه‌ی دا پاش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانی مارگرێت بـێـكێت كۆبۆوه‌، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌ كاتی گواستـنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ نه‌دا.

ڕۆژی دووشه‌مه‌ش، سه‌رۆك وه‌زیر عێراقی نوری ئه‌لمالكی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پـشـتڕاست كرده‌وه‌ كه‌ باس له‌ گواسـتنه‌وه‌ی كۆنتڕۆڵی پارێزگای مه‌یسان ده‌كات له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی به‌ریتانی و ئۆسـترالی و ژاپـۆنیـیه‌وه‌ بۆ ده‌ستی هێزه‌كانی عێراقی.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانی باسشی له‌وه‌ نه‌كرد كه‌ ئایا دوای ئه‌نجامدانی ئه‌م گواسـنه‌وه‌یه‌ سه‌ربازه‌ به‌ریتانیـیه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ وڵات و یاخود بۆ ناوچه‌یه‌كی تر له‌ عێراق ده‌گوێزرێنه‌وه‌.

شـایانی باسه‌ به‌ریتانا نزیكه‌ی 7200 سه‌رباوی له‌ ده‌وروبه‌ری شـاری به‌سره‌ له‌ باشوری عێراق هه‌یه‌.