کۆمپانیای گلاکسۆ- سمث- کلاین بۆ دروستکردنی ده‌رمان له به‌ریتانیا ڕاده‌گه‌یه‌نێت که‌وا له‌وانه‌یه تاوه‌کو زوویه‌کی ساڵی داهاتوو ڤاکسینێکی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده بۆ دابه‌ش کردن ئاماده بێت.
ئه‌و کۆمپانیایه ڕۆژی چوارشه‌ممه ئه‌م ڕاگه‌یاندنه گرنگه‌ی بڵاوکرده‌وه دوای ئه‌وه‌ی له‌م دواییه‌دا تاقیکردنه‌وه‌یان بۆ دروستکردنی ڤاکسینی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده ئه‌نجام ده‌دا که باوه‌ڕده‌کرێت له دژی جۆری کوشنده‌ی نه‌خۆشی ناوبراو کاریگه‌ر بێت. کۆمپانیاکه ده‌ڵێت گرنگی ئه‌م جۆره ڤاکسینه ئه‌وه‌یه که بڕێکی که‌می چه‌ند جۆرێکی جیاوازی مادده‌ی چالاکی تیادایه. ئه‌وه‌ش له‌وانه‌یه ڕێگه بدات که ژماره‌یه‌کی زۆری لێ به‌رهه‌م بهێنرێت و حکومه‌ته‌کان بتوانن له کاتی ئه‌گه‌ری بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تای ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌دا بڕێکی زۆری لێ به‌کاربهێنن.
هاوکاتیش چه‌ند کۆمپانیایه‌کی تری جیهانیش کار له‌سه‌ر دروستکردنی جۆری تری ڤاکسینی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده ده‌که‌ن.
له لایه‌کی دیکه‌ش، کاربه‌ده‌ستانی ته‌ندروستی له تایله‌ند ڕایانگه‌یاندووه که‌وا کوڕێکی لاو به‌هۆی جۆری کوشنده‌ی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده گه‌یانی له ده‌ستداوه.