نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵـێت ئابوری فه‌له‌سـتینی له‌ لێـواری هه‌ره‌سـهێناندایه‌

ئاژانسی بازرگانی و گه‌شه‌كردنی سه‌ر به‌ ڕێـكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هۆشـداری ئه‌وه‌ی داوه‌ كه‌ ئابوری ناوچه‌ فه‌له‌سـتینیـیه‌كان له‌ لێـواری هه‌ره‌سـهێناندایه‌.

ئاژانسی ناوبراو له‌ میانه‌ی ڕاپـۆرتێـكدا بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ ڕێـژه‌ی داهات بۆ هه‌ر فه‌له‌سـتیـنیـیه‌ك له‌ سـاڵی داهاتوودا ته‌نها یه‌ك هه‌زار دۆلار ده‌بێت. هه‌روه‌ها ئاژانسه‌كه‌ پـێـشـبینی كردووه‌ كه‌ ڕێـژه‌ی بێـكاری له‌وانه‌یه‌ بگاته‌ له‌ سه‌دا 50 ، كه‌ ده‌بێـته‌ مایه‌ی هه‌ژاریـیه‌كی زیاتر و كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی.

وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی خۆرئاوا ناردنی یارمه‌تیـیه‌كانیان بۆ فه‌له‌سـتینیـیه‌كان ڕاگرت پاش ئه‌وه‌ی گروپی چه‌كداری حه‌ماس له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مسـاڵدا ده‌سه‌ڵاتی گرته‌ ده‌ست، وه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ حكومه‌تی فه‌له‌سـتینی چیتر نه‌یتوانی موچه‌ی زیاتر له‌ 160 هه‌زار كارمه‌ندی حكومه‌ت دابین بكات.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ حه‌ماس و گروپـی فه‌تحی سه‌ر به‌ سه‌رۆك مه‌حمود عه‌باس ده‌ڵـێن ئاماده‌ن حكومه‌تێـكی هاوبه‌ش پـێـكبهێنن له‌ هه‌وڵـێـكدا بۆ لابردنی سـزاكان.

ڕۆژی سـێشـه‌ممه‌ گروپـی حه‌ماس ڕایگه‌یاند كه‌ ئاماده‌یه‌ وتووێـژه‌كانی ئاشـتی له‌گه‌ڵ ئیسرائیلدا په‌سه‌ند بكات وه‌ك به‌شـێـك له‌ حكومه‌تی یه‌كگرتووی نوێ له‌گه‌ڵ پارتی فه‌تحدا، به‌ڵام گوته‌بێژی حه‌ماس غازی حه‌مه‌د ئاماژه‌ی نه‌دا به‌وه‌ی كه‌ گروپـه‌كه‌ی ئاماده‌یه‌ دان به‌ بوونی ئیسرائیلدا بهێنێت یان نا، هه‌روه‌ها گوتی گروپـه‌كه‌ی ڕێـگه‌ به‌ سه‌رۆك عه‌باس ده‌دات دانوسـتاندنی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئیسرائیلدا ئه‌نجام بدات.

شـایانی باسه‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ لـێـپرسـراوانی فه‌له‌سـتینی گوتیان هاوپه‌یمانێـتی نێوان حه‌ماس و فه‌تح له‌سه‌ر بنـچـینه‌ی ئه‌و به‌ڵـگه‌نامه‌یه‌ داده‌مزرێنرێت كه‌ له‌ ناوه‌رۆكدا دان به‌ ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلدا ده‌نێت. به‌ڵام ئیسرائیل داوا ده‌كات حكومه‌ته‌ نوێـیه‌كه‌ دان به‌ ئیسرائیلدا بنێت و واز له‌ توندوتیژی بهێنێت و ڕێـكـكه‌وتنـنامه‌كانی ئاشـتی پـێـشوو قبوڵ بكات.