وه‌زیری پیشه‌سازی لوبنانی پییه‌ر جه‌میل ده‌كوژرێت

وه‌زیری پیشه‌سازی لوبنانی و ڕێبه‌ری كرسچیان پییه‌رجمه‌یل له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا له ناوچه‌یه‌كی ده‌ره‌وه‌ی به‌یروتی پایته‌خت تیرۆر كرا.

شایه‌تحاڵه‌كان ده‌ڵێن كۆمه‌ڵێك چه‌كدار هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر جمه‌یل له گه‌ڕ‌ه‌كێكی دانیشتووی كرسچیانه‌كان و ئۆتۆمبیله‌كه‌یان گولله‌ باران كردووه. جمه‌یل ی ته‌مه‌ن 34 ساڵ كه سیاسه‌تمه‌داری دژه‌ سوریا بووه‌ ده‌ستبه‌جێ دوا به‌ دوای هێرشه‌كه‌ گه‌یه‌ندراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ و له‌وێ گیانی له ده‌ستداوه‌.

‌.سوریاش له میانه‌ی په‌یامێكدا كه‌ له‌ ڕێگه‌ی ئاژانسی هه‌واڵی ڕه‌سمی سوریاوه‌ بڵاوی كردۆته‌وه‌، ئه‌م كاری كوشتنكارییه‌ی دژ به‌ جمه‌یلی مه‌حكوم كردووه‌.

له واشنتۆنیش، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاش نیكۆڵاس بێرنس ئه‌م هێرشه‌ی مه‌حكوم كرد و به ‌كارێكی تیرۆریستانه‌ی له قه‌ڵه‌مدا. هه‌روه‌ها‌ بۆ جارێكی دیكه‌ پشتگیری ئه‌مه‌ریكای بۆ حكومه‌تی سه‌رۆك وه‌زیری لوبنانی فوئاد سه‌نیوره‌ دووپات كرده‌وه‌.

‌پێشتریش له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا، شه‌ش ئه‌ندامی كابنه‌تی حكومه‌تی لوبنانی كه ‌لایه‌نگری سوریا بوون ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه‌ بۆ پشتگیریكردن له‌ داخوازییه‌كی گروپی چه‌كداری حیزبوڵا بۆ به‌كارهێنان ده‌سه‌ڵاتی ڤیتۆ. حیزبوڵا داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌تی سه‌رۆك وه‌زیری لوبنانی فوئاد سه‌نیوره‌ی كردبوو.

جێی باسه‌، جه‌میل كوڕی سه‌رۆكی پێشووی لوبنانی ئه‌مین جه‌میله‌.‌