به مه‌به‌سـتی كۆنترۆڵكردنی یاخیبوه‌كان و توندوتیژیه تیرهیـیهكانی كه پایته‌ختی
عێراقی گرتۆته‌وه سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالكی پلانێـكی ئاسـایشـی نوێی بۆ به‌غدا ڕاگه‌یاندووه.
مالكی له گوتارێـكدا له سـاڵیادی دامه‌زراندنی له‌شـكری عێراقدا گوتی هێزه‌كانی عێراقی دهسـتدهكهن به سه‌ركوتكردنی میلیشـیاكان له به‌غدا بێـگوێـدانه ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندیـیان به هه‌ر لایه‌نێـكی تیره‌یی یان ڕامیاریـیهوه هه‌بێت. گوتیشی هێزه‌كانی ئاسایشی عێراقی ڕێـگه به هیچ كه‌سـێـك نادات له‌بری حكومه‌تی به دیموكراتی هه‌ڵـبژێردراو كار بكات.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی گوتی هێزه‌كانی له‌شـكری به ڕێبه‌رایه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌و پلانه نوێـیه‌ی ئاسایش جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.