ئێهود ئۆڵمه‌رتی سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل ده‌ڵێت كاربه‌ده‌سـتانی حكومه‌ت به‌شـداریـیان
له دانوسـتاندنی نافه‌رمی له‌گه‌ڵ سوریادا نه‌كردووه كه وه‌ك باسی لـێوه ده‌كرێت.
ئه‌م لـێدوانه‌ی ئێهود ئۆڵمه‌رت پاش ئه‌و ڕاپـۆرته دێت كه له ئیسرائیل بڵاوكراوه‌ته‌وه، وه ده‌ڵێت نوێنه‌رانی نافه‌رمی ئیسرائیل و سوریا زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی نهێنیـیان كردووه، وه به‌رنوسـێـكیان داڕشـتووه كه ده‌شـێت له ئاینده‌دا بـبێته زه‌مینه‌یه‌ك بۆ ڕێـككه‌وتنێـكی ئاشـتیانه له نێوان دیمه‌شق و ته‌ل ئه‌بیبدا.
ڕۆژنامه‌ی حائارێـتز ڕۆژی سـێشه‌ممه نوسیویه‌تی ئه‌و كۆبوونه‌وانه له ئه‌وروپا و له سـاڵانی 2004 و تا 2006 بوون، وه تێـگه‌یشـتنی هاوبه‌ش هه‌بووه. له‌و به‌رنوسه‌دا هاتووه، وه‌ك ڕۆژنامه‌كه ده‌ڵێت، ئیسرائیل له به‌رزایی‌یه‌كانی جۆلان بكشـێته‌وه و ناوچه‌یه‌كی بێ له‌شـكری دروست بكرێت و ئیسرائیلیش كۆنتڕۆڵی ئاوی له ناوچه‌كدا به‌ده‌سـته‌وه بێت.
ڕۆژنامه‌ی حائارێـتز ده‌شـنوسێت له‌م كۆبوونه‌وانه‌دا ئاڵۆن لیلی گه‌وره دیبلۆماتی پـێشـووی ئیسرائیل نوێنه‌رایه‌تی وڵاتی خۆی كردووه و ئیبراهیم سوله‌یمانیش كه به‌ڕه‌گه‌زنامه ئه‌مریكیـیه نوێنه‌رایه‌تی سوریای كردووه. هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌كه ده‌ڵێت ئه‌و وتووێـژانه له سه‌رده‌می سه‌رۆك وه‌زیری پـێشـوو ئاریه‌ڵ شـارۆن ده‌ستیـپـێـكردووه، پاشـان كه ئێهود ئۆڵمه‌رت بوو به سه‌رۆك وه‌زیر، وه‌ك ڕۆژنامه‌كه ده‌ڵێت، وتووێـژه‌كان له مانگی هه‌شتی 2006 دا كۆتایی پـێـهات.
سوریاش له لای خۆیه‌وه نكوڵی له‌و وتووێـژانه كرد.