سه‌رۆكی ئه‌مریكی جۆرج بوش سه‌ردانی ئه‌و ناوچانه‌ی كرد كه له ئاكامی گهردهلولهكاندا له ناوه‌ڕاستی ڕۆژئاوا و باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌مریكادا زیانیان
پـێـگه‌یشـتووه.
سه‌رۆك بوش ڕۆژی شه‌ممه به فڕۆكه‌یه‌كی هه‌لیكۆپـته‌ر به‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌ی شـارۆچكه‌ی ئنتهرپـرایس له سـتانی ئهلهبامادا فڕی كه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به‌هۆی زریانی تۆرنادۆوه خوێندنگه‌یه‌كی ئاماده‌یی لێی وێران بوو و 8 خوێندكاری لاوی تیادا كوژران.
پاشـان سه‌رۆك بوش به مه‌به‌ستی چۆنێتی هاوكاریكردنیان له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سـتانی ستانی ئه‌له‌باما و شـارۆچكه‌ی ئنتهرپـرایسدا كۆبووه‌وه.
له گوتهكهشیدا بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن سه‌رۆك بوش داوای له ئه‌مریكیـیه‌كان كرد یارمه‌تی لێـقهوماوهكان بده‌ن، وه به تایبه‌تی ئه‌و هه‌ژارانه‌ی كه ڕه‌نگه كۆمه‌كی فێـدڕاڵی نه‌یانگرێته‌وه.
حكومه‌تی فێـدڕاڵی 14 تیمی پـێـكهێناوه بۆ خه‌مڵاندنی زیانه‌كان و چۆن حكومه‌تی فێـدڕاڵی كۆمه‌كی سـتان و ناوچه خۆجیـیه زیان پـێـكهوتووهكان بكات.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه ئه‌م شه‌پـۆلی زریانه جگه له‌و 8 خوێندكاره 2 كه‌سی دیكه‌ی له سـتانی ئهلهبامادا و 9 ی دیكه‌ش له ستانی جۆرجیا و كچـێـكی ته‌مه‌ن 7 سـاڵیش له ستانی میزوری كوشـتووه.