لایه‌نه‌ ڕكابه‌ره‌كانی فه‌له‌سـتین له‌ غه‌ززه‌ به‌ یه‌كدا ده‌ده‌ن

دوای نزیكه‌ی یه‌ك مانگ له‌ هێوربوونه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌ له‌ نێوان لایه‌نه‌ ڕكابه‌ره‌كانی فه‌له‌سـتین، جارێـكی تر حه‌ماس و فه‌تح له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ به‌ یه‌كیان دا.

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ شه‌ڕه‌ ته‌قه‌ له‌ نێوان چه‌كدارانی گروپـی حه‌ماسی ده‌سه‌ڵاتدار و باڵی فه‌تحی ڕكابه‌ر له‌ شـارۆچـكه‌ی به‌یت حانون له‌ باكوری كه‌رتی غه‌ززه‌ ڕوویدا، وه‌ له‌ ئاكامدا ڕێبه‌رێـكی خۆجێـیـی میلیتانه‌كان كوژراوه‌ و 7 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
هه‌ردوولایان ئه‌وی تر به‌ ده‌ستـپـێـكردنی شه‌ڕه‌كان تاوانبار ده‌كات.

فه‌تح ده‌ڵێت وه‌ڵامی ئه‌و هێرشه‌یان داوه‌ته‌وه‌ كه‌ چه‌كدارانی حه‌ماس به‌ ئاڕپـیجی كردبوویانه‌ سه‌ر باره‌گایه‌كی هێزه‌كانی ئاسایش. حه‌ماسیش ده‌ڵێت یه‌كه‌م جار ژماره‌یه‌ك چه‌كداری فه‌تح له‌ ناو ئۆتۆمبیلێـكه‌وه‌ ته‌قه‌یان كردووه‌ و ڕێبه‌رێـكی خۆجێـیی حه‌ماسیان كوشـتووه‌.

پـێشـتر ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌ كه‌ناری ڕۆژئاوا ژماره‌یه‌ك چه‌كداری سه‌ر به‌ فه‌تح ته‌قه‌یان له‌ ئۆتۆمبیلی وه‌زیرێـكی سه‌ر به‌ حه‌ماس كردبوو. كه‌س له‌و ڕووداوه‌ زیانی پـێـنه‌گه‌یشت، به‌ڵام گرژیـیه‌كانی نێوانیانی زیاتر كرد.

ئه‌م ڕووداوانه‌ به‌ خراپـترین پـێـكدادانی نێوان ئه‌و دوو گروپه‌ داده‌نرێت له‌وه‌تای له‌ مانگی ڕابردووه‌وه‌ له‌ وتووێـژه‌كانی مه‌ككه‌دا له‌سه‌ر پـێــكهێنانی حكومه‌تێـكی یه‌كگرتووه‌ی نیشـتیمانی ڕێـكـكه‌وتن.